لە شارێکی باکووری کوردستان یەکەمین بەفری ساڵ باری


لە هەواڵێکی میدیاکانی باکووری کوردستاندا هاتووە، یەکەمین بەفری ساڵ لە بەرزاییەکانی شاری ئاردەخانی تورکیا باری و بە درێژای دوێنێ کەشوھەوای سارد باڵی بەسەر ئەو شارەدا کێشابوو.  

میدیاکانی تورکیا ڕایگەیاند" دوێنێ شەممە ڕێکەوتی ٢١ ی ئەیلولی ٢٠١٩ لە بەرزاییەکانی شاری ئاردەخان یەکەمین بەفری ئەم ساڵ باری، هاوکات  کەش وھەوای سارد باڵی بەسەر ئەو شارەدا کێشا و درەنگانێکی دوێنێش بەرزاییەکانی ئەو شارەی سپی پۆش کرد".

هەروەها بەهۆی بارینی بەفر و گۆڕانی کەش و هەوای ناوچەکە  رێگای سەرەکی نێوان ئاردەخان و ئارتڤین، گرفتی هاتووچۆی بۆ شۆفیران دروستکرد و بەرپرسانی ناوچەکەش شۆفێران ئاگادار دەکەنەوە لەگرتنەبەری ڕێ وشوێنی سەلامەت. 

شاری ئاردەخان یەکێکە لە شارەکانی باکووری کوردستان، هاوکات بە یەکێک لە شارە ساردەکانی کوردستان دادەنرێت.
 


AM:11:08:22/09/2019