وادەی ئاشکراکردنی ناوی خوێندکارانی وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگاکان ڕاگەیەندرا

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی  رایدەگەیەنێت، لەم هەفتەیەدا ناوی خوێندكارە وەرگیراوەكان لە زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم رادەگەیەنن و دەشڵێت "هەوڵ دەدەن بۆ ئەمساڵ زۆرترین خوێندكار لە زانكۆ و پەیمانگاكان وەربگیرێن".

ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم رایگەیاندوە، "سیستمی ئاشكراكردنی ناوی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان تەنها كاری تەكنیكی ماوە و لەم هەفتەیەدا ناوی خوێندكارە وەرگیراوەكان رادەگەیەنن".

وەزیری خوێندنی باڵا دەڵێت "51 هەزار و 900 دەرچووی پۆلی 12ی ئامادەیی داواكارییان بۆ وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگاكان پێشكەشكردووە و هەوڵ دەدەن بۆ ئەمساڵ زۆرترین خوێندكار لە زانكۆ و پەیمانگاكان وەربگیرێن".


PM:06:06:06/10/2019