ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ گفتووگۆ کردن لەسەر چەند پرسێک کۆدەبێتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی "سپی" ڕاگەیاند" ئەمڕۆ چوارشەممە بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت".

سەرچاوەکە ئاشکراشیکرد یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە بریتییە لە  گفتوگۆکردن لەسەر بڕیاری دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی گشت زانکۆ  حکومییەکان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٥-٢٠١٦.

هەروەها سەرچاوەکە دەشڵێت تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە گفتوگۆ لەبارەی  داڕشتنی سیاسەتێکی نوێ بۆ بەبازاڕکردنی ناوخۆیی گەنمی بەرهەمهێنراو لە هەرێمی کوردستان، ئامادەکارییەکانی دابەشکردنی نەوتی سپی بە سەر هاووڵاتییان پێش هاتنی وەرزی زستان، خستنەرووی پێشنیاری پرۆژە یاسای ماددە هۆشبەرەکان، خستنەڕووی چەند بابەتێکی پەیوەندیدار بە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگان تاوتوێ دەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا. 






AM:08:41:16/10/2019