لەشاری نەجەف لە رێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە هێرشکرایە سەر ماڵی موقتەدا سەدر کەسایەتی سیاسی دیار و سەرکردەی رەوتی سەدر.
لە راگەیەندراوێکدا، کەسایەتی نزیک مەقتەدا سەدر، ساڵح محه‌مه‌د عێراقى، بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند" به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ شەممە به فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان هێرشكراوه‌ته مزگه‌وتى حه‌نانه، كه خانه‌واده‌ى سهدرییهكانى تیادا نیشته‌جێى ده‌بن".
ئەو کەسایەتییە، ده‌ڵێت: دواى ئه‌وه‌ى به به‌رژه‌وه‌ندییمان زانى كه بڵاویبكه‌ینه‌وه، ده‌ڵێم، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هێرشكراوه‌ته سه‌ر حه‌نانه (الحانه).
ساڵح محەمەد ده‌شڵێت: ئه‌و هێرشه وه‌ڵامێكه بۆ ئه‌و فه‌رمانانه‌ى ده‌ركراوه بۆ كڵاوشینه‌كان بۆ پاراستنى شۆڕشگێره‌كان له شه‌وى رابردوو.
ساڵح محه‌مه‌د عێراقى نوسیویشیه‌تى: "گه‌ل و سه‌ركرده له مه‌ترسیدایه" وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ موقته‌دا سه‌در كه چه‌ند رۆژێكه به سه‌ردانێك گه‌یشتووه‌ته شارى قوم له ئێران.
حه‌نانه یه‌كێكه له مزگه‌وته‌كانى شارى نه‌جه‌ف، زیاره‌تكاران و په‌یڕه‌وكارانى شیعه سه‌ردانى ده‌كه‌ن، یه‌كێكه له‌و سێ شوێنه‌ى كه ئیمامى جه‌عفه‌رى سادق نوێژى تیاداكردووه، هه‌روه‌ها ماڵى شه‌هید محه‌مه‌د محه‌مه‌د سادق سه‌در، باوكى موقته‌دا سه‌در سه‌رۆك ره‌وتى سه‌در، ساڵى 1999 محه‌مه‌د سادق سه‌در خۆى دوو كوڕى له هه‌مان ناوچه تیرۆركرا، له‌ئێستاشدا شوێنى مانه‌وه‌ى موقته‌دا سه‌در-ه.