رابەری پێشووی بزووتنەوەی ئیسلامی کۆچی دوایی کرد

شێخ سدیق عەبدولعەزیز، زانای رابەری پێشووی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان کەمێک پێش ئێستا لە سلێمانی كۆچی دوایی كرد.

 
شێخ سدیق عەبدولعەزیز کە برای عەلی عەبدولعەزیزە، لە ساڵی 1939 لە هەڵەبجەی شەهید لەدایکبووە، لە ساڵی 1979 بزووتنەوەی راپەڕینی ئیسلامی دامەزراندووە.

 
لەساڵی 1999 لەگەڵ بزووتنەوەی ئیسلامی بزووتنەوەی یەکبوونی ئیسلامی پێکدەهێنێت. ئەمڕۆ 9/12/2019 لە تەمەنی 80 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

 
ناوبراو برای عەلی عەبدولعەزیزە کە پێش ئەم رابەڕی بزووتنەوەی ئیسلامی بووە.

 


PM:02:03:09/12/2019