نادیە لوتفی ئەکتەری ناسراوی میسری کۆچی دوایکرد

ئەکتەری ناسراوی میسری نادیە لوتفی، دوای ململانێیەکی زۆر لە نەخۆشی و مانەوەی لەژێر چاودێری کۆچی دوایکرد.

 

ئەمڕۆ سێشەممە، ئەشرەف زەکی، نەقیبی هونەرمەندانی میسر کۆچی دوایی نادیە لوتفی، راگەیاند.

 

مردنی نادیە دوای ئەوەهات کە لە چەند رۆژی رابردو رەزا فرغلی، دەرهێنەری بەرهەمەکانی نادیە، ئاشکرایکرد کە خانمە هونەرمەندی ناوبراو بەهۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرمی جەستەی و توشبون بە پەتا تەندروستی تێکچوە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە، بەڵام ئەمڕۆ پێش ئێستا گیانی لەدەستدا.

 

نادیە لوتفی، ناوی راستەقینەی باولا محەمەد لوتفیە، لەدایکبوی ساڵی ١٩٣٧ی شاری قاهیرەیە، لەدایک و باوکێکی میسری لەدایکبوە، یەکێکە لە ئەکتەرە ناسراوەکانی میسر، زیاتر لە ٦٥ ساڵە لە بواری هونەری کاردەکات، بەشداری چەندین فیلم و درامای کردوە.

 

 




PM:04:27:04/02/2020