سێ حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە رۆژهەلآتی کوردستان تۆمار کرا

ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٦ی شوبات راگەیەندرا سێ هاولآتی کوردی رۆژهەلآتی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

 

ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە کە ژمارەی تووشبوان لەو ولآتە بەرزبۆتەوە بۆ ١٣٩ تووشبوو، هەروەها لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ٤٤ حاڵەتی نوێ تۆمار کراوە.

 

ژمارەی ئەو کەسانەی بە هۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە بەرزبۆتەوە بۆ ١٩ کەس.

 

ژمارەیەکی بەرچاو لە ولآتانی دراوسێ و ولآتانی تر گەشتەکانیان لەگەڵ ئەم ولآتە راگرت.



PM:12:51:26/02/2020