کۆمسیۆن: ماوەی دەنگدان درێژ ناکرێتەوە

بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایدەگەیەنێت، کە پرۆسەی دەنگدان تا سەعات شەشی ئێوارە بەردەوام دەبێت و وادەکەشی بەهیچ شێوەیەک درێژناکرێتەوە.
هەندرێن محەمەد، بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند: بۆ دەنگدان بەهیچ شێوەیەک نابێت دەنگدەر مۆڵەتی شۆفێری بەکاربهێنێت، هەروەها پرۆسەکەش تا سەعات شەشی ئێوارە بەردەوام دەبێت و درێژ ناکرێتەوە.
وتیشی: دەبێت دەنگدەر تەنها بە قەڵەمی کۆمسیۆن دەنگ بدات، بە پێچەوانەوە دەنگەکەی دەفەوتێت.



PM:04:46:30/04/2014