هێزەکانی سووریای دیموکراتیک ئەنجامی شەڕ و بەرخۆدانەکانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" لە ئەنجامی شەڕ و خۆڕاگری نێوان هێزەکانی ئەوان لەگەڵ سوپای تورک و چەتەکانیدا، درۆنێک، ئۆتۆمبیلێکی سەربازی و دۆشکەیەک تێکشکێندراون و هاوکات ٣ سەربازی تورکیش کوژراون".
ڕاگەیەنراوەکەی هەسەدە بەم شێوەیەیە:
"٥ی ئازار لە هەرێمی عەین عیسا درۆنێکی چەتە داگیرکەرەکان لە لایەن هێزەکانمانەوە خرایە خوارەوە و تێکشکێندرا.
رۆژی ٧ی ئازار سوپای داگیرکەر و چەتەکانی ویستیان هێرش بکەنە سەر گوندەکانی دەوروبەری رێگای M4ی نێودەوڵەتی. لە ئەنجامی وڵامدانەوەی هێزەکانماندا شەڕ و پێکدانان روویداو بەو هۆیەوە ٣ سەربازی سوپای تورک کوژران و ٤ چەتەی تریش بریندار بوون. هاوکات ئۆتۆمبیلێکی سەربازی و دۆشکەیەک تێکشکێندران. لەو شەڕەدا شەڕڤانێکمان شەهید بوو و شەڕڤانێکیش بریندار بوو.
هاوکات جموجوڵی سەربازی سوپای داگیرکەر و چەتەکانی لە هەرێمی تل تەمر و عەین عیسا بەردەوامە."