شارە‌وانی سلێمانی له‌سه‌ر گۆڕستانی مردووانی كۆرۆنا ڕوونكردنەوە دەدات
سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ گۆڕێكیان بۆ تووشبووانی نه‌خۆشانی كۆرۆنا ئاماده كردبێت. راشیده‌گه‌یه‌نێت، هە‌واڵە‌كان جێگەی دڵخۆشین و ژمارەیەكی نەخۆش چاكبوونە‌وە.
سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ده‌ڵێت" هە‌ڵكە‌ندنی چە‌ند گۆڕێك لە گۆرستانی نوێی شاری سلێمانی بۆ تووشبوانی نە‌خۆشی كۆرۆنا، ئە‌مە دوورە لە‌ڕاستییە‌وە و هیچ بنەمایە‌كی نییە".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه" بە‌پێچە‌وانە‌وی ئەوەی باس دەكرێت لە‌سە‌ر زاری دڵسۆزانی تە‌ندروستی سلێمانی، هە‌واڵە‌كان جێگەی دڵخۆشین و ژمارە‌یه‌ك نە‌خۆشی چاكبووە‌وە هە‌یە، كە ئە‌مە جێگەی دڵخۆشیە بۆ هەموو لایەك".
ئه‌م رونكردنه‌وه‌یه دوای ئه‌وه دێت كه لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان وا بڵاوكرایه‌وه، سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی سەرقاڵی هە‌ڵكە‌ندنی گۆڕە بۆ ئەوانەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە شاری سلێمانی گیانیان لەدەست ده‌ده‌ن، به‌ڵام سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی هه‌واڵه‌كه ره‌تده‌كاته‌وه.
PM:05:29:15/03/2020