لە پارێزگای هەڵەبجە ڕێکارە تەندروستی یەکان بۆ خۆپارێزی تەندروستی توندتر ئەکرێتەوە

لە پارێزگای هەڵەبجە کردنەوەی سۆپەرمارکێت و نانەواخەکان سەوزە فرۆشەکان کارکردنیان ئاسایی دەکرێتەوە، بەڵام ڕێکارە تەندروستی یەکان بۆ خۆپارێزی تەندروستی توندتر ئەکرێتەوە.

 

لە نوسراوێکدا کە کۆپییەکی دەست "سپی" کەوتووە، ئازاد تۆفیق، سەرۆکی ژووری ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاندووە" ڕێگە پێدان بۆ خزمەتگوزاری گشتی لە نەخۆشخانە و کاروباری بازرگانی بۆ هێنانی خۆراک و سەردانی جوتیاران بۆ کێڵگە و باخەکانیان و بەسەرکردنەوەی کێڵگە پەلەوەرییەکان و هەندێک پێداویستی گرنگی تر، ئەوا بەپێی بەیانی ژمارە (٢٣)ی وەزارەتی ناوخۆ مامەڵە دەکەین".

 

هاوکات ئازاد تۆفیق لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە" کە هاتووچۆی ئۆتۆمبیل بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە، هەر سەرپێچیەک ڕووبدات، ئەوا سەرپێچکەر ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە".

 

لەبەشێکی تری بەیانەکەدا ڕاشیگەیاندووە" کە هەموو ڕێگە پێدانێک لە ژێر چاودێدری وردو ڕێنمایی دەزگاکانی تەندروستیدا بێت".

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە: 

 



PM:02:01:06/04/2020