بەهای دراوەكان لەبازاڕەكانی هەرێم


نرخی دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بە بەراورد بە ڕۆژی پێنج شەممە دابەزینێکی بەرچاوی تۆمار كرد.

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:
 
نرخی ١٠٠ دۆلار به‌ ١٢٣ هه‌زارو ١٥٠ دینارە. 

نرخی ١٠٠ یۆرۆ به‌ ١٣٣ هه‌زار دینارە. 

نرخی ١٠٠ پاوه‌ن به‌ ١٥٠ هه‌زار و ٢٥٠ دینارە. 

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم جۆرەیە:

نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ هەزارو ٤٠٠ دینارە. 

نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٧ هەزارو ٨٠٠ دینارە.
 

PM:12:14:25/04/2020