سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کو‌لتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی: ئه‌گه‌ر ئێمه بڕیاربده‌ین خۆپیشاندان بكه‌ین، له پایته‌خت ده‌ستپێده‌كه‌ین نه‌ك له دهۆك
ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی، ئارێز عەبدوڵا رایگەیاند " ئه‌گه‌ر ئێمه بڕیاربده‌ین خۆپیشاندان بكه‌ین، ئه‌وا به بڕیارێك له حكومه‌ت ده‌كشێینه‌وه، له پایته‌ختی هه‌ولێر خۆپیشاندان ده‌ست پێده‌كه‌ین نه‌ك له دهۆك".
ئارێز عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ دەنگی ئەمریکا راگەیاند" بڕوامان به ئازادی راده‌ربڕین و راگه‌یاندن و خۆپیشاندان و گردبونه‌وه هه‌یه له‌چوارچێوه‌ی یاسادا، خۆمان وه‌ك یه‌كێتی له رابردو خه‌باتمان له پێناویدا كردوه، كاتی خۆی مام جه‌لال له‌ناو پاركی ئازادی، سه‌كۆی ئازادی بۆ ره‌خنه‌گرتن و خۆپیشاندان و ته‌نانه‌ت جینێودانیش كرده‌وه به ده‌سه‌ڵاتداران و بێ ده‌سه‌ڵات، پێمان وایه خۆپیشاندان كارێكی زۆر شارستانیه، كارێكی زۆر گونجاوه".
دەربارەی خۆپیشاندانەکەی دهۆک، ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێت "ئێمه له سلێمانی ڕێگری له هه‌ڤاڵه‌كانی خۆمان ناكه‌ین تا له دهۆك ڕێگری له هه‌ڤاڵه‌كانی خۆمان بكه‌ین به‌شدار بن له خۆپیشاندانێكی له‌وجۆره"، هەروەها رهتیدەکاتەوە یه‌كێتی وه‌ك حیزب هانده‌ر و به‌شداری خۆپیشاندانه‌كانی دهۆك-ی كردبێت و ده‌ڵێت، "به هیچ شێوه‌یه‌ك بڕوا ناكه‌م، به‌ڵام ره‌نگه لایه‌نگر و هه‌ڤاڵانی ئێمه‌ش تێیدا به‌شداربن، چونكه ئێمه له سلێمانی ڕێگری له هه‌ڤاڵه‌كانی خۆمان ناكه‌ین تا له دهۆك ڕێگری له هه‌ڤاڵه‌كانی خۆمان بكه‌ین به‌شدار بن له خۆپیشاندانێكی له‌وجۆره، لای ئێمه ئه‌وه سه‌یره ئه‌و تۆمه‌ته بۆ یه‌كێتی دروست ده‌كرێت، پێمانوایه ئه‌گه‌ر له‌هه‌ر شوێنێك خۆپیشاندان نه‌بێت، گردبونه‌وه قه‌ده‌غه بێت واته دیكتاتۆریه‌ت هه‌یه، ده‌سه‌ڵاتێكی خۆسه‌پێنه‌ر هه‌یه".
ئارێز عەبدوڵا وتووشیەتی "ئه‌و براده‌رانه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر توشی هیستریا بون كه تۆمه‌ت بۆ یه‌كێتی دروست ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئێمه بڕیاربده‌ین خۆپیشاندان بكه‌ین، ئه‌وا به بڕیارێك له حكومه‌ت ده‌كشێینه‌وه، له پایته‌ختی هه‌ولێر خۆپیشاندان ده‌ست پێده‌كه‌ین نه‌ك له دهۆك، واته هه‌ر ڕۆژێك كه یه‌كێتی به‌رنامه‌ی هه‌بێت بۆ خۆپیشاندان یاخود خۆپیشاندان بكرێت به‌دڵنیاییه‌وه ته‌خت و تاراجی ئه‌و حكومه‌ته ده‌روخێنێت له هه‌ولێره‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ڤاڵێكی ئێمه یان كادیرێكی ئێمه به‌شداری له‌و خۆپیشاندانانه‌ی دهۆك كردبێت، من وه‌ك خۆم ده‌ڵێم ده‌ستی خۆش بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته خه‌ڵك داوای مافه ره‌واكانی خۆی بكات وه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك كه بۆی بگونجێت".
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی وتیشی، "ئه‌وانه‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه دروست ده‌كه‌ن، ئه‌وان له جیاتی ئه‌وه‌ی بڵێن حكومه‌ته‌كه نه‌یتوانیوه پێداویستیه‌كانی خه‌ڵك دابین بكات، نه‌یتوانیوه موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بكات، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بڵێت به‌داخه‌وه توندوتیژ له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان جوڵاینه‌وه، تۆمه‌ته‌كه ده‌خاته پاڵ یه‌كێتی و یه‌كگرتو و لایه‌نه‌كانی تریش، راستی ئه‌وه یه‌ك شت ده‌گه‌یه‌نێت، واته ئاماده نیین چاكسازی بكه‌ن، ئاماده‌نیین به به‌رنامه‌دا بێنه‌وه".
دەربارەی ناوهێنانی حیزبه‌كه‌ی له‌لایه‌ن پارێزگاری دهۆكه‌وه وه‌ك یه‌كێك له‌و حیزبانه‌ی به‌وته‌ی پارێزگاری دهۆك ده‌ستیان هه‌بوه له خۆپیشاندانه‌كه‌ی دهۆك له‌رۆژی شه‌ممه‌ی رابردو، ئارێز عه‌بدوڵا وتی، "پارێزگار كه‌م نییه سه‌رۆكی حكومه‌ته له ناوچه‌كه‌ی خۆی، بێگومان پارتی یه، بێگومان ئێمه قسه‌ی پارێزگار به قسه‌ی پارتی وه‌رده‌گرین، به قسه‌ی ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌گرین، خۆمان له ده‌سه‌ڵاتین، ئه‌گه‌ر خۆپیشاندان له دهۆك له دژی سیاسه‌تی حكومه‌ت بكرێت، خۆ یه‌كێتیش به‌شێكه له‌و حكومه‌ته نازانم ئه‌و تۆمه‌تانه بۆ ده‌بێت ئاڕاسته‌ی یه‌كێتی بكرێت، ئه‌وه خۆدزینه‌وه‌یه له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانیان و پێداچونه‌وه به‌و سیاسته هه‌ڵه‌یه‌ی كه چه‌ند ساڵه گیراوه‌ته‌به‌ر".
ئارێز عه‌بدوڵا ئاماژه‌ی به ناوهێنانی یه‌كێك له هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی (لاهور شێخ جه‌نگی) دەکات وه‌ك یه‌كێك له هانده‌رانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی دهۆك، وتی، "كاك لاهور سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌نجی یه‌كێتییه، كاك لاهور هه‌ڵكه‌وتوه، ئه‌و ههڵكهوتنهی كاك لاهور چ له‌ناو یه‌كێتی و چ له‌ناو خه‌ڵكی كوردستان دیاره له‌لایه‌ن هه‌ندێك لایه‌ن قبوڵ ناكرێت، ئه‌وه خۆی له‌خۆیدا نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌وه بكه‌نه پاساوێك بۆ زیاتر گرژ كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان یه‌كێتی و پارتی له‌لایه‌ك و دروستكردنه‌وه‌ی دو ئیداره‌ییش، ئه‌وانه هه‌مو ئاماژه‌ن بۆ دروستكردنه‌وه‌ی دو ئیداره‌یی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان باشتر كۆنتڕۆڵ بكه‌ن من وای ده‌خوێنمه‌وه".
ئارێز عه‌بدوڵا ده‌شڵێت، "بێگومان پارتی دو باڵه هیچ گومانی تێیدانیه كه دو باڵ و دو ئاڕاسته‌ی زۆر زۆر جیاوازه، به‌ڵام ئێمه پارتی وه‌ك پارتی ده‌بینین، به‌ڕاستی ئێستاش خۆمان نازانیین چۆن مامه‌ڵه بكه‌ین، نازانیین كامه‌یان زیاتر ته‌مسیلی پارتی ده‌كات، به‌لای ئێمه‌وه پارتی، پارتییه، سه‌رۆكی پارتی لای ئێمه سه‌رۆكی پارتییه، به‌ڵام دروستبونی ئه‌و جیاوازییه ئێمه نا‌توانیین بڵێن ئه‌وه له ئێمه نزیكه، هه‌مو پارتی بۆ ئێمه یه‌ك ئه‌ندازه‌یه دور و نزیكییان، ئێمه حه‌ز ده‌كه‌ین به‌یه‌ك مه‌سافه مامه‌ڵه بكه‌ین".
AM:11:48:20/05/2020
یەکێتی
پارتی
دهۆک
خۆپیشاندان
نرخی دینار لە کاتی داخستنی بازاڕدا دادەبەزێت
بەوێنە.. چەند هونەرمەندێک لە رۆژی جلی کوردی‌دا بەمشێوەیە دەردەکەون
کاساس بۆ وەرگرتنی راهێنانی کۆریای باشوور خۆی یەکلاکردەوە
ئەستێرەکان
پەرواز حسێن تووشبوونی خۆی بە نەخۆشی شێرپەنجە راگەیاند
وێنە.. بڵند عەبدوڵا لە ساڵیادی هاوسەرگیریدا چی دەڵێت؟
ڤیدیۆ.. ماریا دوای ماوەیەکی زۆر دابڕان لە کاری هونەری بە بەرهەمێکی نوێ دەگەڕێتەوە
وێنە.. کیژان چەند وێنەیەکی منداڵی خۆی لەگەڵ باوکی بڵاوکردەوە
هونەرمەندی شێوەکار ناشاد کۆچی دواییکرد
Spee Media