نوێترین ئامارەکانی كۆرۆنا له ‌وڵاتانی جیهان


ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهان پێنج ملیۆن و ٩٠٩ هەزار كەسی تێپەڕاند و ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە چاکبوونەتەوە گەیشتۆتە زیاتر لە دوو ملیۆن و ٥٠٠ هەزار كەس.

بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا پینج ملیۆن و ٩٠٩ هەزار و ٦٧٧ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٣٦٢ هەزار و ١٠٢ کەس بەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها دوو ملیۆن و ٥٨٣ هەزار و ٤ کەس لە تووشبووانیش چاکبوونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت، كە تیایدا ملیۆنێک و ٧٦٨ هەزارو ٤٦١ كەس توشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ١٠٣ هەزار و ٣٣٠ کەس گیانیانلەدەستداوە. 

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی ١٢ی ساڵی ڕابردوو لە شاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە ٢٠٠ وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.
 


AM:09:39:29/05/2020