نوێترین ئامارەکانی كۆرۆنا له ‌وڵاتانی جیهان


ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهان شەش ملیۆن و ٨٥١ هەزار كەسی تێپەڕاند و ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە چاکبوونەتەوە گەیشتۆتە زیاتر لە دوو ملیۆن و ٣٥١ هەزار كەس.

بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا شەش ملیۆن و ٨٥١ هەزار و ٣٤٠ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٣٠٨ هەزار و ٢٥٦ کەس بەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها دوو ملیۆن و ٣٥١ هەزار و ٣٢٣ کەس لە تووشبووانیش چاکبوونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت، كە تیایدا ملیۆنێک و ٩٦٥ هەزارو ٧٠٨ كەس توشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ١١١ هەزار و ٣٩٠ کەس گیانیانلەدەستداوە و ٧٣٨ هەزار و ٦٤٦ کەسیش چاکبونەتەوە.
 
ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی ١٢ی ساڵی ڕابردوو لە شاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە ٢٠٠ وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.
 

AM:10:03:06/06/2020