سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و زۆری مامەڵەی هاووڵاتییان لەو هەفتەیە، كەس سەردانیان نەكات".
لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆکاری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان و دەوامکردنی فەرمانبەران بەشێوازی تەناوب، بۆ باشتر بەڕێکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان و دوانەکەوتنی وەرگرتنەوەی، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بە داوای لێبوردنەوە ئاگاداری دانیشتووانی خۆشەویستی سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی دەکات لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٣- ٨- ٢٠٢٠ تا ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٧- ٨- ٢٠٢٠ سەردانی فەرمانگاکەمان نەکەن.
ئەوەش هاتووە" ئەوەش بەمەبەستی تەواوکردنی ئەو ژمارە زۆرەی مامەڵەی هاووڵاتیان کە لەماوەی ڕابردوودا پێشکەشکراوە، لە ھەفتەی دوای ئەو وادەیە سەردانکردن ئاسایی دەبێتەوە بۆ ھاوڵاتیان".