سەرۆکی شارەوانی سلێمانی توانا کەمال، لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت " هەندێک کەس بەهۆی جێگیرکردنی نرخی ناشتنی مردووە ٣هەزار دۆلار تا ٤ هەزار دۆلاریان وەرگرتووە".
ئەندازیار توانا کەمال سەرۆکی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند" بە داخەوە ھەندێك كەس بەھۆی جێگیركردنی نرخی ناشتنی مردویەك بە (150 ھەزار) بۆ گۆڕھەڵكەنەكە و (110 ھەزار) بۆ كۆمپانیاكە خۆیان بە زەرەرمەند دەزانن، چونكە لە كاتی ناشتنی مردویەك زۆرجار بڕی (300 ھەزار — 400 ھەزار) دینار یان وەرگرتوە لە كەسوكاری كۆچكردوەكە."
سەرۆکی شارەوانی سلێمانی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە " لە چەند پەیج و ئەكاونتێکی نافەرمی بە ناوی سەرۆكی شارەوانی سلێمانی دەستەواژەیەك دانراوە (دەبێت خەڵكی سلێمانی زۆر مەمنونی ئەو كۆمپانیایە بن كە گۆرستانی كردوەتە پارە) بۆ ھەمو لایەكی ڕوون دەكەینەوە كە سەرۆكی شارەوانی سلێمانی بە ھیچ شێوەیەك ئەو دەستەواژەیەی بەكارنەھێناوە."
پرسی ناشتنی مردوو لە سلێمانی و دانی بەو کۆمپانیاییە بەو نرخە بۆتە پرسێکی رای گشتی و چەند رۆژە لە ناوەندە میدیای و کۆمەڵایەتییەکان قسەوباسی لەسەر دەکرێت.