وێنە.. ژنە ئەکتەری ناسراوی عەرەبی کۆچی دوایی کرد

ئەمڕۆ دوو شەممە هونەرمەندی ناسراوی میسری و عەرەبی عایدە کامل لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا لە نەخۆشخانەیەکی قاهیرە کۆچی دوایی کرد.

 
میدیا میسرییەکان لەگەڵ راگەیاندنی کۆچیی دوایی ئەو هونەرمەندەدا ئاماژەشیان بۆ ئەوە کرد کە ئەو خانمە ئەکتەرە سێ هەفتەیە لە نەخۆشخانەیەو کێشەی لە گەدەو کۆلۆنی هەبووە.


لە دوا لێدوانیدا بۆ میدیاکان داوای لە هەوادارانی کرد کە بۆی بپاڕێنەوە کە لەو نەخۆشیە چاکبێتەوە.

 
عایدە کەمال لە ساڵی ١٩٣١ لەدایکبووە، لەگەنجێتیدا ژیانی هاوسەری لەگەڵ هونەرمەند مەحمود عەزمی ئەنجامداوە. بەشداری لە ژمارەیەکی زۆر لە دراماو زنجیرە تەلەفزیۆنییەکاندا کردووە.

 


PM:06:54:07/09/2020