وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی هەناردە و داهاتی مانگی ڕابردووی بڵاوکردەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند" له‌ مانگی‌  تشرینی یەکەمی رابردودا داهاتی‌ نه‌وت گه‌یشتۆته‌ سێ ملیارو ٤٣٠ ملیۆن‌ و ٦٣٠ هەزار دۆلار". 

لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، تیایدا عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، بەپێى ئامارەکانى کۆمپانیاى بە بازاڕکردنى نەوتى عێراق (سۆمۆ)، لە مانگى رابردوو ٨٩ ملیۆن و ١٥٣ هەزارو ٨٩٩ بەرمیل نەوت هەناردەى دەرەوەى عێراق کراوە.

بەگوێرەی بەیاننامەکە، لەو بڕە نەوتەی کە لە مانگی ڕابردوودا فرۆشراوە، بڕی سێ ملیار و ٤٣٠ ملیۆن و ٦٣٠ هەزار دۆلار داهاتی بۆ خەزێنەی دەوڵەت دەستەبەرکردووە.

وتەبێژەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕاشیگەیاندووە" نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاو لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا ٣٨ دۆلار و ٤٨ سەنت بووە". 

PM:06:20:01/11/2020