گاڵۆپ: عێراق نابەختەوەرترین وڵاتی جیهانە

دامەزراوەی گاڵۆپ لە راپرسییەكدا رایگەیاند عێراق‌و ئێران بە پلەی یەكەم‌و دووەم نابەختەوەرترین وڵاتانی جیهانن.

دامەزراوەی گاڵۆپ لەئەنجامی راپرسییەكدا كە لە 138 وڵاتی جیهان لەساڵی 2013دا بەڕێوەچووە ئاماژە بەوە دەكات كە خەڵكی عێراق "نابەختەوەرترین" (Unhappy) خەڵكی جیهانن. لەپاش عێراق ئێران بە پلەی دووەم‌و پاش ئەوەش میسر، یونان‌و سوریا دێت.

لەراپرسییەكەی گاڵۆپ لە بەشداربووانیان پرسیوە كە رۆژێك پێش راپرسییەكە ئەون هەستی توڕەیی، گوشاری رۆحی، خەم، ئازاری جەستەیی یان نیگەرانییان بووە یان نا؟

وەڵامە "ئەرێنی"یەكانیان كۆكردوەتەوە‌و لەو رووەوە بەو ئەنجامە گەیشتوون كە خەڵك كامە وڵات لە باقیەكەی نابەختەوەرترە.

گاڵۆپ لە "بێكاری، هەڵاوسان‌و ئابلۆقە جیهانییەكان" وەك هۆكارێک ناولێدەبات كە لە نابەختەوەربوونی خەڵك كاریگەریی هەیە.



PM:02:06:06/06/2014