ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەسەر پرۆژە یاسای بودجە دەدات


بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق كۆببێته‌وەو بڕیار لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١ بدات کە پشکی هەرێمی کوردستانیشی تێدا دیاری دەکرێت.

 

 
ئەم کۆبوونەوەیە دوای دواخستنی چەندین جارەی دێت، کە چەند کۆبوونەوەیەک لە بەر پشکی هەرێم دواخرا، کە لە ئێستاشدا وەفدێکی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی هەرێم ماوەی دە رۆژە گفتوگۆکردن لەبەغدایە.

 


ئەو پرۆژەی ئەنجومەنی وەزیران ئامادەی کردووە دوو رۆژ لەمەوبەر دزەی کرد بۆ نێوان میدیاکان و رووبەڕووی رەخنەی توندبوەوە.

 

 
پشکی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢١ و ئەو ئیلتزاماتەی دەبێت هەرێم جێبەجێی بکات لە بواری پێدانی نەوت بە بەغداو نیوەی داهاتی دەروازە ناوخۆییەکان ئەمڕۆ ئاشکرا دەکرێت.


ئەگەر ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق توانی ئەمڕۆ بڕیار لەسەر ئەو پرۆژەیە بدات، ئەوا بەرزدەکرێتەوە بۆ پەرلەمان و لەوێش یەک مانگی دەوێت تا لە پەرلەمان بڕیاری لەسەر بدات وەک یاسای بودجەی ٢٠٢١ی عێراق.

 


PM:01:18:19/12/2020