سووپای تورکیا و هاوپەیمانە ئیسلامیەکانی دەستیان بەهێرشکردەوە بۆ سەر عەین عیسا

لە ئێستادا شەڕێکی قورس لە چەند گوندێکی نزیک شاری عەین عیسا لە رۆژئاوای کوردستان لەنێوان هێزە هێرشبەرەکەی تورکیاو هاوپەیمانە ئیسلامییەکانی دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات بەردەوامە.

 

 
هاوار نیوز، میدیای نزیک هەسەدە ئەمشەو بڵاویکردەوە کە سەرلەنوێ سووپای تورکیا و بەکرێگیراوە ئیسلامییەکانی هاوپەیمانی، بە چەکی قورس هەردوو گوندی مشیرفەو جەبهەل کە سێ کیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی شاری عەین عیساوە دوورە، بۆردومان دەکەن و، دەستیان بەهێرشکردووە بۆ سەر ئەو ناوچەیە، ئەو هێرشانە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە بەتوندی وەڵام دەدرێنەوە.


تورکیا و هاوپەیمانە ئیسلامییەکان زیاتر لە دوو هەفتەیە دەستیان بە هێرشکردووە بۆ سەر شاری عەین عیسا بەمەبەستی کۆترۆڵکردنی و دابڕینی شار و ناوچەکانی کوبانێ لە ناوچەی حەسەکەو قامشلۆ، هەروەها کۆنترۆڵکردنی رێگای M4. ئەو ناوچانە کە ناوچەی سەر بە رووسیان چەند جارێک داوایان لە هەسەدە کردووە کە عەین عیسا رادەستی هێزەکانی حکومەتی سوریا بکات، بەڵام هەسەدە رەتیدەکاتەوە.

 


PM:10:11:25/12/2020