له باره‌ی سینه‌ما ی ده‌نگ و ره‌نگی کورد ، راو بۆچونی جیا جیا هه‌یه ،هه‌ندێک ده‌ڵێن :
-له ساڵی 1920-ه‌وه سینەما گه‌یشتوه‌ته چه‌ند شارێکی کوردستان ، ده‌سه‌ڵاتدارانی تورک و عه‌ره‌ب و فارس له هه‌موو پارچه‌کانی نیشتمان ، دژایه‌تی هه‌موو بواره‌کانی ژیان وسینه‌مای کوردیان کردووه وبونەتە به‌ربه‌ست له‌و بواره‌دا.
یه‌که‌م فیلم له باره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد ،له ژێر کاریگه‌ری شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر ی 1917ی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت بوو، بۆ کاریگه‌ری کۆمۆنیستی له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورد .
فیلمی ئێتنۆگرافی له‌سه‌ر ژیانی کورده یه‌زیدییه‌کان له لایه‌ن (حه‌مه وبهگ نه‌زه‌ریان به‌رهه‌م هێنراوه ،ئه‌م فیلمه به یه‌که‌م فیلم له مێژووی سینه‌مای کوردی داده‌نرێت تا 1950.
قۆناغی دووه‌م له 1975-1985به قۆناغی زێڕین له مێژووی سینه‌مای کورد داده‌نرێت.
(یه‌ڵماز گۆنا ی )* داهێنه‌ر ، رۆڵی بنه‌ڕه‌تی و کاریگه‌ر ی له‌سه‌ر سینه‌مای کوردی بینیوه ، هونهرمهندودهرهێنهرو نووسه‌ر و سیناریۆ نوسێکی واقع بین بوو ،عاشقی ئازادی و دادپه‌روه‌ری بوو، له فیلمی (رێگا ، ئومێد، مێگه‌ل، دیوار )، له‌و سه‌رده‌مه‌دا قسه‌کردن به زمانی کوردی قه‌ده‌غه بوو ، ئه‌کته‌ره‌کان و بابه‌ته‌کانی فیلمه‌کانی کورد ن، کێشه‌ی کوردی باکوری کوردستانی خستوه ته روو .
له قۆناغی سێیه‌م به پێ ی په‌رۆشی و هه‌وڵ و ماندووبون و ئه‌زمونی کاره‌کانیان ،فیلم سازانی کورد ،گهیشتونهتە ئه‌و ئه‌نجامه‌ی له نیشتمان دا ناتوانن له‌و دۆخه قه‌تیس ماوه، فیلمی کوردی به‌ره‌و ئاراسته‌کی نوێی سه‌ردم ببه‌ن .
هه‌ندێک له‌و فیلم سازانه روویان کرده هه‌نده‌ران ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ێ هه‌نگاوی نوێ بنێن بۆسینهمای کوردی، بۆ هێنانه‌دی خه‌ونه‌کانیان ، له 1985-1995 ئه‌و فیلمانه‌ی له‌وێ به‌رهه‌م هێنراون له ژێر کاریگه‌ری فیلمه‌کانی یه‌ڵماز گۆنای دا بوون.
قۆناغی چواره‌م ،له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی 21 ، دوای گۆڕانکاری له ناوچه‌که ،رۆڵی ئه‌مه‌ریکا ،دامه‌زراندنی حکومه‌تی هه‌رێم ،ره‌وتی سینه‌مایه‌ک سه‌ری هه‌ڵدا له‌و فیلمانه‌دا،کێشه ئاڵۆزه‌کانی کوردخراوهته روو وه‌ک له فیلمه‌کانی (به‌همه‌نی قوبادی)** (گۆرانییه‌کانی وڵاتی دایکم ، کاتێک بۆ مه‌ستی ئه‌سپه‌کان ، کیسه‌ڵه‌کانیش ده‌فڕن ، نیوه‌ی مانگ ،فیلمه کانی به‌همه‌نی قوبادی،هه‌ردوو فیلمی جه‌میلی رۆسته‌می (شیوه‌نی به‌فرو ژانی گه‌ل ) .
له حهفتاکانەوە تا ئێستا نزیکه‌ی 200 فیلمی سینه‌مایی وته‌له‌فیزیۆنی وڤیدۆیی –مان هه‌یه ، به‌سیسته‌می یۆتامایتگ وبه‌رهه‌م هێنراون ، له فیلمی کورتی 10ده‌قه‌یی تا 2سه‌عاتی ، جگه له‌و 20فیلمه‌ی که به‌ته‌کنیکی سینه‌مایی وبهرهنج و ماندووبوونی بێ سنوور به‌رهه‌م هێنراون .
خه‌ونی گه‌وره‌ی هونه‌رمه‌ندانی وڵاتی ره‌شه‌ی ژه‌هرو ئه‌نفال و گۆرە بەکۆمەڵەکان و نامۆیی و دووره وڵاتی ، ئه‌م تراژیدیانهیان ، له ئامیز گرتووه ئه‌و زنجیرە تاوانی تراژیدیانه‌ی له کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی بیست ، روو به رووی کورد بوه‌ته‌وه ،رووبه رووی هیچ گه‌لێکی دنیا نه‌بووه‌ته‌وه .
گەر فیلمێکی بێگانه به‌رهه‌م بهێنرێت ، هه‌زاران دانه‌ی لێ ده‌گیرێته وه، ده‌گاته هه‌موو شوێنێکی گوێی زه‌مین ، له وڵات بۆ ئەو وڵات .لەم شار‌و بۆ شارۆچکه‌و گونده‌کانی ئهمهریکاوئهورپاوزۆر له‌وڵاتانی رۆژ هه‌ڵات .
لێره‌ش فیلمه کوردییه‌کان له ناو تاریکایی ئه‌رشیفه کان دا ، چاو هه‌ڵده‌هێنن ، بینه‌رانی کورد‌و عاشقانی فیلمی کوردی ، له‌سه‌ر شاشه‌ی سینه‌ما پێ ی ئاشنا نابن .
ته‌نانه‌ت هه‌ندێکیان له‌چه‌ندین ڤیستیڤاڵی سینه‌مایی و جیهانی و نێوده‌وڵه‌تی ، له (فینیسیا ، مۆسکۆ ، به‌رلین ، به‌رشه‌لۆنه ، پاریس ، کان )، زۆر له پایته‌خته‌کانی دنیادا به‌شداری کاریگه‌ریان کردووه وخه‌ڵاتی ئاستی باڵایان پێ به‌خشراوه .
لەو فیلمانه : ( سترانهگ ژ به کۆ ، تونێل ، بژی بووک ، زگاری کوردستان ،
مهم و زین ، خه‌ج و سیامه‌ند ، رێگا ، چوار چێوه شووشه‌ییه‌کان ، کوردستان ئه‌و وڵاته‌ی ئههریمهنههکانی تێدا ده خه‌ون ...............)
له ساڵی 1936 –ه‌وه فیلمی کوردی به ناوی (کوردێن ئێزیدیا ) له له‌یه‌ن ده‌رهێنه‌ر حه‌مۆ به‌گی نه‌زه‌ریان له قه‌فقاسیا ئاماده‌کراوه‌و فیلمێکی تۆمارییه ،
کورد لە دوای کۆنگرەی لۆزانەوە ، کۆمەڵ کوژ دەکرێت ،زیاتر پێویستی به م هونه‌ره شارستانی یه هه‌یه .
با هه‌موو تواناکان بخرێته گه‌ر وهه‌وڵبدرێت ، کۆمپانیایه‌کی به‌رهه‌مهێنانی فیلمی کوردی به ته‌کنه‌لۆژیای نوێ ی سه‌رده‌مه‌وه دابمه‌زرێ ، گه‌ر بوار بۆهونهرمهندانی کوردیش برەخسێ ، هیچیان له هونه‌رمه‌ندانی وڵاتانی تر که‌متر نییه ،بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی خۆیان له ره‌وتی گۆرانکارییه کان و داهێنان دا ببینن.
ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال و گۆرە بەکۆمەڵەکان و(جینۆسایدی کورد ) بە زمانی سینەما ، کە زمانێکی هونەری جیهانییە ، بگه‌یه‌ننه هه‌موو بستێکی دنیا.
عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود
سه‌رچاوه و په‌راوێز
1- ئاورێک له سینه‌مای کوردی ، ئاسۆی رۆژهه‌ڵات .
*یه‌ڵماز گۆنای، له 1ی نیسانی 1937له گوندێکی شارۆچکه‌ی سیڤه‌ره‌کی شاری ئۆرفا ی باکوری کوردستان له‌دایک بووه ،له‌خانه‌واده‌یه‌کی که‌م ده‌رامه‌ت ، بێ زه‌وی زار ژیانێکی قورسی به‌سه‌ر بردوه ، کاری زه‌حمه‌ت و جۆراو جۆری کردووه، دواترخانهوادهکهی روویان کردوه‌ته شاری ئه‌ده‌نه ،بۆ خوێندن رووی کردوه‌ته ئه‌نقه‌ره ، له 1959 وه‌ک نووسهروسیناریۆنووس و ئه‌کته‌ر به‌شداری فیلمی منداڵانی وه‌ته‌نی کردوه ، به بیانوی پروپاگه‌نده‌ی کۆمۆنیزم ،ساڵ و نیوێک زیندانی کراوه ، چه‌ندان ساڵی تری له زیندانه‌کانی تورکیا به‌رێکردوه.
یهڵمازگۆنای له 114فیلم رۆڵی ئه‌کته‌ر.... 26 فیلم وه‌ک ده‌رهێنه‌ر ...15فیلم وه‌ک کۆمپانیای خۆی ده‌ریهێناوه...64سیناریۆی نوسیوه ..چه‌ندان خه‌ڵاتی جیا جیای به‌ده‌ست هێناوه، له 9/9/1984له‌نه‌خۆشخانه‌ی یونمێرستی پاریس ماڵ ئاوایی له ژیان کردوه /سایتی گه‌لی کوردستان .
**به‌همه‌نی قوبادی له 12ی رێبه‌ندانی 1348ی هه‌تاوی له شاری بانه له دایک بووه ، دواتر خانه‌واده‌که‌ی رویان کردوه‌ته شاری سنه ، بڕوانامه‌ی دبلۆمی له‌وشاره به‌ده‌ست هێناوه ، له زانستگه‌ی ده‌نگ و ره‌نگی له تاران خوێندوه، به‌ڵام ته‌واوی نه‌کردووه، به‌فیلمی دۆکۆمینتاری 8 میلی مه‌تری ده‌ستی پێ کردوه ، قوباد به په‌رۆشی و توانای له بن نه‌هاتوی خۆی به عه‌شقێکی باڵاوه یه‌کێک بوو له پڕستایش ترین کورته فیلمه سینه‌ماییه‌کانی ئێران،دواتر فیلمی درێژی کوردی به ناوی (ساتێ بۆ مه‌ستی ئه‌سپه‌کان ).چه‌ندان جۆر خه‌ڵاتی نیوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ست هێناوه ، فیلمه‌کانی بووه‌ته مایه‌ی تێڕامان و ناسینی کورد به کۆمه‌ڵگای جیهان / MIJ FILM, ژیان نامه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی به‌همه‌نی قوبادی