سوپای عێراق ، به‌بڕیای سه‌دام حسین سه‌رۆکی عێراق وسه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سه‌کردایه‌تی شۆڕش و حیزبی به‌عس ، به‌سه‌رپه‌رشتی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی هه‌رێمایه‌تی و باوه‌ڕپێکراوی نهێنی نوسینگه‌ی رێکخستنی باکوور، به فه‌رمانده‌ی عه‌مید روکن بارق عه‌بدوڵڵا حاج حنگه ، به پاڵپشتی جاشی خفیفهی کورد ،
به‌پێ ی به‌رنامه‌و نه‌خشه‌یه‌کی چڕوپڕی عه‌سکه‌ری ، له چه‌ند قوڵ وسنووری جیا جیاوه ، هێرشی گهورهوفراوانیان کرده سه‌ر ناوچه‌کانی گه‌رمیان و به‌رو قوڵایی گه‌رمیان کشان.
هێرشه‌کان له‌م قۆڵانه‌وه بوو:'
(چه‌مچه‌ماڵ ، سه‌نگاو، له‌یلان ، قادرکه‌ره‌م ، نه‌وجول ، دوزخورماتوو ، کفری ، سه‌رقه‌ڵا ، جه‌باره، که‌لار، باوه‌نوور ، تیله‌کۆ، دهربههندیخان ، قه‌ره‌داغ )،سوپای عیراق بازنه‌یه‌کی عه‌سکه‌ریان ، بەچڕی ،بە چوارده‌وری گه‌رمیانی ته‌نی.
+له دووزخورماتوهوه به‌ره‌وباش ته‌په‌و ئاوه‌سپی.
+له کفرییه‌وه به‌ره‌و ده‌راجی .
+ له که‌لاره‌وه به‌ره‌و تیله‌کۆ کوڵه‌جۆ...
+له پێبازه‌وه به‌ره‌و شێخ ته‌ویل.
+له ده‌ربه‌ندیخانه‌وه به‌ره‌و تهپهگهروز
+له قادرکه‌ره‌مه‌وه به‌ره‌و ئیبراهیم غولام .
+له له‌یلانه‌وه به‌ره‌و تازه‌شار .
+له قه‌ره‌داغه وه به‌ره‌و هه‌ناره .
+له سه‌نگاوه‌وه بهررهو سهقهڵا .
گه‌رمیان به گردۆڵکه‌و نشێوه‌کانی یه‌وه ، جوگرافیایەکئ ستراتیژی ،گرنگی هێزی پێشمه‌رگه‌کانی شۆڕشی ئهیلوول و شۆڕشی نوێ بوو.
نزیکترین شوێن بوو ، له کۆمپانیای بیره نه‌وته‌کانی که‌رکوک .رژێم زۆر سڵی له ناوچه‌ی گه‌رمیان ده‌کرده‌وه، به به‌رده‌وامی پشتێنه ئه‌منییه‌کانی له باری ئاماده‌بوون دابوون بۆ هه‌ر جم و جۆڵێک ، گه‌ر له‌و سنوورانە سه‌ری هه‌ڵبدایه ، بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌کانی گه‌رمیان .
له کاتی چالاکی و نه‌به‌ردو داستانه‌کان –یان دا.
پێشمه‌رگه‌کانی تیپی( 21ی که‌رکوک ، ٢٥ ی خاڵخاڵان ،٩٣ی کۆیه ، 86ی ده‌شتی هه‌ولێر، 57یسهگرمه ، 51ی گه‌رمیان، 53یشیروانه ، 59 ی حه‌مرین نزیک بوون له که‌رکوک و زه‌بری توندیان له شوێنه ستراتیژه‌کانی رژێم ده‌دا .
جوغرافیای گه‌رمیان ،چەند بەشێکە لەجوگرافیای جستەی (که‌رکوکه‌و تکریت و دیاله )، کە مه‌ڵبه‌ندی سه‌ره‌کی مۆڵبوونی هێزی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و سه‌ربازی ، فەیلەقی یەک .
( مکتب تنچیم الشمال ) ، (فه‌یله‌قی یه‌ک) و دام و ده‌زگاکانی (ئه‌من ، ئیستیخبارات ،مخابرات، حەرەس خاس )، مەڵبەندی بڕیاری کۆمەڵ کوژی کورد بوون.
له 31 / 3 / 1988سوپای عێراق ،یەکەم هێرشی ،ئەنفالی سێ ی ،له سه‌نگاو و سه‌رقه‌ڵاوه کرد بۆ گەرمیان کرد‌و په‌لاماری شاخی ئاژداخی دا ، له‌و کاته‌دا ،هێزی پێشمەرگەی گەرمیان بە رێگاوە بوون نەگەیشتبونەوە گەرمیان ، چەند پێشمەرگەیەکی متفریقەی یه‌کێتی و ناوچەی دوزی پارتی و هێزی بەرگری . رووبەرووی ئەو سوپا زەبەلاحە بونەوە.
لە 21/ 2 / 1988, پێشمه‌رگه‌ی تیپه‌کانی گه‌رمیان ، تا 18 / 3 رووبە رووی سوپای ئەنفال ،له شه‌ڕی به‌ره‌یی فراوان و قورسی نابەرامبەر ، له دۆڵە رووت ودۆڵی جافایه‌تی و مه‌رگه بوونەوە ، لە18/3 کشانەوە بۆ شاناخسێ ,
دوای چەندرۆژێک رۆژ ێک ، لەو سەر سنوورەوە ، بە ڕێگاوە بوون ، تاگهیشتنهوە گەرمیان ، سوپای عێراق لە ئەنفالی دوودا قەرەداخی گرتبوو ، کۆنترۆڵی زۆر شوێنی ستراتیژی گەرمیانی کردبوو .
هێزی پێشمه‌رگه‌ی گه‌رمیان و قه‌ره‌داغ ، دوای ئەو هەموو ماندووبوونە ، چه‌ند رۆژێک به چه‌کی ساده‌ی پارتیزانی ، رووبه‌رووی سوپای عێراق و جاش بوونه‌وه .
هه‌ل و مه‌رجه نائاساییەکان ، له به‌رژه‌وه‌ندی بەرنامەو نەخشەکانی سوپای عێراق دابوو.
سوپای عێراق به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ی ئه‌نفال و کۆمەڵکوژیی گەرمیانییەکانی ، له گه‌رمیان دا .به ته‌واوی جێ به‌جێ کرد.
له به‌ر ئه‌وه‌ی جوغرافیای گه‌رمیان ، تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌بوو هیچ سنوورێکی له‌بەردەم دا نەبوو ، تاخەڵکی گەرمیان بتوانن رووی لێ بکەن و دەربازبن.
سەدان ژن و پیاو پیرو منداڵی گوندەکانی گەرمیان ،کەوتنە ناو تۆڕی ئەنفال چییەکان و دەسگیروکۆمەڵ کوژ کران ،لە گۆڕەبەکۆمەڵەکانی بیابانەکانی خوارووی عێراق ،بێ سەروشوێن کران
سەدام لە ئه نفال و ژەهربارانی باشووری کوردستان ، که‌سێتی مرۆڤی کوردی تێک شکاند ، ،به‌ڵام تراژیدیای ئەنفال وجینۆساید، زیاتر به جه‌سته‌ی گجوگرافیای گه‌رمیان دا شۆڕبووه‌وه .
پرۆسه‌ی ته‌عریب و ته‌بعیس و ته‌هجیر ، نه‌یتوانی گه‌رمیان لێک هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، گه‌رمیان قه‌ڵای به‌رگری بوو ، له به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاته تۆتالیتاره‌کانی عێراق دا.
رێژه‌ی ئه‌نفا ل کراوه‌کانی گه‌رمیان ، بێ سنوور بوو، کام گوند‌و خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌ی گه‌رمیانییه‌کان هه‌یه ، یا سه‌راپا هه‌مه ئه‌ندامانی خانه‌واده‌که‌ی یاچه‌ند ئه‌ندامێکیان ، لە ئەنفالی سێ ی گەرمیان دا ، بێ سه‌روشوین نه‌کرابێت .
*له 8/ 4/ 1988- 10 / 4 / 1988 سوپای عێراق بە پاڵپشتی ئیستیخباراتی عەسکەری عێراق ، ژماره‌یه‌کی بێ شوماری لە ژن و منداڵ و گەنجی خه‌ڵکی گونده‌کانی سهنگاوقادرکهرم –ی له گوندی قادر ئاوا وسەقەڵای سه نگاوی کۆکرده‌وه .
*له ١٥ / ٤ / ١٩٨٨ههموویانی به زیلی سه‌ربازی و پاسی سوخره گواسته‌وه بۆ چه‌مچه‌ماڵ ، تۆبزاوه ، دوای پۆلێن کردنیان ،کران بە چوار بەشی جیاوازەوە ، گویزرانەوە بۆ دبس و تکریت ونوگرەسەلمان و عەرعەر وچەندان حەشارگەی نهێنی و پەنهان .
ئه‌و ژن وپیاو منداڵانه دانیشتووی 400 گوندی (سه‌نگاو قادرکه‌ره‌م) و ناوچه جیا جیاکانی تر بوون ،ده‌یانویست خۆیان له تۆڕی ئابڵوقه‌ی ، سوپای ئه‌نفال قوتار بکه‌ن ،به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سوپای عێراق و جاشه‌کان ده‌سگیر کران و ره‌وانه‌ی چهمچهماڵکران.
له 11 / 4 / 1988 جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی چه‌مچه‌ماڵ ، گه‌وره‌ترین خۆپیشاندانیان دژ بههدامودهزگاکانی رژێمی عێراق نواند ، له‌وکاته‌دا کاروانی ئۆتۆمۆبیلی ئه‌نفالکراوه‌کان که‌نزیکه‌ی 650-700ئۆتۆمبیلی سه‌ربازی وپاس بون بهناوچهمچهمال دا ده‌بران بۆ تۆبزاوه ، چه‌مچه‌ماڵییه‌کان له هه‌موو لایه‌که‌وه شاڵاویان بۆ ئۆتۆمۆبیله‌کان برد
جامی ئۆتۆ مبیلهکانیان شکاند بۆ ئه‌وه‌ی دیله ئه‌نفالکراوه‌کان رزگار بکه‌ن ، له‌و رووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌دا چه‌ند ئه‌نفال کراوێک توانیان فرسه‌ت بێنن و رزگار بن ، چه‌ند کۆپته‌رێک ئاسمانی ئاسمانی چه‌مچه‌ماڵیان داگیر کرد ..به‌نزمی ده‌سوڕانه‌وه‌و ده‌سڕێژیان له شه‌پۆلی خپۆپیشاندانهکه کرد ، بۆ ئه‌وه‌ی بڵاوه‌یان پێبکه‌ن .
ئه‌من و ئیستیخباراتی عه‌سکه‌ری چه‌مچه‌ماڵ وجاسوس ، شه‌قام و کۆڵان و ماڵه‌کانی چه‌مچه‌ماڵ ده‌گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و ژن‌و پیاو منداڵە ئه‌نفالکراوانه‌ی رایان ده‌کرد .
بهموکهبهره ئاگاداری دا نیشتوانی چه‌مچه‌ماڵی کرد :
-که‌س ئه‌نفالکراوه‌کان له خۆی نه‌گرێت و داڵدەیان نەدەن ،گه‌ر له هه‌ر ماڵێک دا ئه‌نفال کراوێک ده‌سگیر بکرێت ، هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌و خانه‌واده‌یه‌ش هه‌مان چاره‌نوسیان ده‌بێت .
دواتر هه‌موو ئه‌نفال کراوه‌کانیان گواسته‌وه بۆ تۆپزاوه ،له 14 / 4 / 1988دا به‌ربڵاوترین شه‌پۆلی خه‌ڵکی گونده‌کانی کفری وسه‌رقه‌ڵا و که‌لار وباوهنوورو ده‌ربه‌ندیخان –یان له گوندی(کوڵه‌جۆی حاجی حه‌مه جان و مله‌سووره ) کۆکرده‌وه ، هه‌ر هه‌موویان بردن بۆ قۆره‌توو –ی لای مه‌یدان و پاشان گوێزرانه‌وه بۆ تۆپزاوه .
دواتر بۆ دووز خورماتوو تکریت ونوگرهسهلان وعهرعهر وگرتوخانه نهێنی یه‌کانی شاره‌کانی خوارو ناوه‌ڕاستی عێراق.
تا چه‌ند ساڵێک جل و به‌رگ و پێخه‌ف و پێڵاو عاره‌بانه‌ی تراکتۆری تێک شکاوی ئه‌نفال کراووهکان له ده‌وروبه‌ری سه‌ر بازگه‌ی قۆره‌توو مابوو،سوپای ئه‌نفال سه‌راپا گونده‌کانی گه‌رمیانی به (شۆفڵ و تی ئێن تی) خاپوور کرد
سامانی کشتوکاڵی و ئاژه‌ڵداری گونده‌کانی تاڵان کرد ،ههمووکچه گه‌نجه‌کانی جیاکرده‌وه‌و ناردنیان بۆ وڵاتی میسر ،کوره گه‌نج و پیاوه کانی له گۆره‌به‌کۆمه‌ڵه‌کان دا شوین بزرکرد ،پیرو په‌که‌وته‌کانی گوسته‌وه بۆ نوگره سه‌لمان و دوای ئازادی کردن ،که‌لتووری هه‌زاران ساڵه‌ی گه‌رمیانی ورد‌و خاش کرد .
له دوای راپه‌رینه‌وه سه‌رکردایه‌تی سیاسیی کورد ، له هه‌ڵپه‌ی ده‌سه‌ڵات ودهسکهوته حیزبییەکان بوون ، ئه‌نفال و کیمیابارانی کورد-یان له بیر چوەوە ، گه‌ر وەک ئەرمەنیەکان و هۆڵۆکۆست کاریان بۆلوبی کوردی بکردایە .لە ئاسایشی نیوده‌وڵه‌تی دا ، بۆئهنفا ل و گۆره به‌کۆمه‌ڵه‌کان بکردایه، تراژیدیا‌کانی ئه‌نفا ل یان له ئاستی دنیادا ، بکردایه به دۆکۆمینتێکی نیو ده‌وڵه‌تی ، ئه‌نفالیان به جینۆساید له دیادا بناسیایه ، ئێستا کورد له قۆناغی تردا ده‌بوو .
ئێستا ده‌سه‌ڵاتی کورد ، به هه‌موو پێکهاته‌کانه‌وه ، له په‌رله‌مان وحکومه‌تی هه‌رێمی کورد ستان ، له ناو هه‌رێم وله ئاستی عێڕاق له به‌غداد ، لاوازه و ده‌سه‌ڵاتێکی هیچ له بارانهبووه ، هه‌ر خه‌ریکی واهیمەی دژایه‌تی ویهکتریی سڕینەوەن .
ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد .لە ١٩٩٢، بۆههمووخولهکانی هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مان ، سیسته‌می پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیان ، سه‌دام بە تەزویر ، هیواو ئیرده و ده‌نگی مرۆڤی کورد و توانا ی گه‌نجە بەتوانو پشپۆرە جیا جیاکانی کوردیان به جۆرێک تێک شکاند، سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی دیموکراتیان ، به‌تاڵ کرد ه‌وه ، ئه‌نفال و جینۆسایدی کوردیان بچوک و کاڵ کرده‌وه.
عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود
سه‌رچاوه :
عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود :ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال ، به‌رگی یه‌که‌م