ئە‌نفال

عەبدوڵا کەریم مەحمود

تراژیدیای تاوانی ئه‌نفال  ، پرسیارێكی بێ وه‌ڵامی قوڵی ، له‌ سه‌راپا ناخ وهۆشما هه‌ژاند بوو.  ، دوای ‏راپه‌رین ، هێشتا گونده‌ خاپوره‌کان ئاوه‌دان نه‌کرابوونه‌وه‌ ، به‌ قه‌ڵه‌مێک و چه‌ند په‌ڕه‌ کاغه‌زێکه‌وه ، رووم کرده‌ ،کۆڵانی  گه‌ڕه‌که‌ میللییه‌کانی ( خه‌بات و حاجی ئاوا ‏ و وڵوبه‌ ) .

بە  هه‌واڵ پرسین ، ئه‌و ژن و پیاوە پیرانەم دەبینیەوە . له‌کەناری گۆڕه‌ به‌ کۆمه‌ڵه‌کانی بیابان ، له‌ تۆڕی ئه‌نفال چییه‌کان ده‌ربازببوون .

له‌و ‏زنجیره‌ به‌داداچوون و دیدارانه‌دا ، چه‌ند پرسیارێکم  ، ئاڕاستەی ئه‌و ژن و پیاوە بە تەمەنانە ‌ ده‌ ‌کرده‌وه‌ ، له‌ گه‌ڵ  حه‌جاج و سه‌گه‌ برسییه‌کانی بیابان ،لە نوگرەسەلمان ، تاڵاوی مه‌رگیان چه‌ ‌شت ‏بوو.

لە 6  / 3 / 1992 ،یه‌که‌م نوسینم، له سه‌رئه‌نفال ، به‌ ناوی (چاره‌نوسێکی نادیار ) ، له‌ ‏ژماره‌ [36] ی کوردستانی نوێ دا  بڵاو کرده‌وه‌ .

له‌ ‏روخساری پاک و بێ  دەنگی  ،عیزەدین  عوبێد رەباتی دا ، سوێ ی ئازارێک ، به‌ قه‌د قوڵی ده‌ریایه‌کی بێ سنوور، خەمی بێ سه‌وشوێنه‌کانی گه‌رمیانم  خوێندەوە .

دواتر چه‌ندان نوسینی ترم ، له‌گەڵ کەس و کاری ئه‌نفالەکان  بڵاوکرده‌وه‌ ، بۆ هه‌ر ‏خانه‌واده‌یه‌ک، ژماره‌یه‌کی ر‌ۆژنامه‌که‌م ده‌کڕی و چیرۆکه‌که‌ی خۆیانم بۆ ده‌خوێندنه‌وه‌ .

له‌ ناخی خۆم دا ، هه‌ستم به‌ گه‌وره‌ترین ‏ئاسوده‌یی  ده‌روونی و ویژدانی ده‌کرد ،کە توانیومە ، به‌و نوسینانە  ،گوزارشت لە سوێ ی ئازاره‌ په‌نگ خواردوه‌ ، بێ کۆتاییه‌کانی  ناخیانم کردووە.

له‌ ساڵی 1993 دا کاک نه‌جمه‌دین فه‌قێ عه‌بدوڵڵا ، لێپرسراوی کۆمیته‌ی ‏قوربانیانی ئه‌نفال ،ئه‌و زنجیره‌ نوسینه‌ی  لێوه‌رگرتم  ، خۆی بە سەلیقی جوانی خۆی ، یه‌ک به‌یه‌ک ،هەموو نوسینەکانمی ، له‌سه‌ر په‌ره‌یه‌ک مۆنتاژ کرد، به‌ناوی (چاره‌نوسێکی نادیار) ، وه‌ک (یه‌که‌م کتێبی ) تایبه‌ت به‌ ئه‌نفال ، به‌ تێراژی 500  دانە بۆ ‏چاپکردم ،لە گەڵ کردنەوەو دامەزراندنەوەی  زانکۆی سڵمانی دا  بڵاوی کردەوه‌ .

 کاک ئازاد ئه‌حمه‌د هاوڕێم ، کتێبەکەی پێشکەش بە خاتوو هێڤی عیززه‌ت ، له‌رێکخراوی میدکۆ کرد ، ئەویش وه‌ریگێڕابووە ، سه‌ر زمانی ئینگلیزی ‏وره‌وانه‌ی هه‌نده‌ران کردبوو.

له‌ ساڵی 1995 ، رووم کرده‌ پێشانگایه‌کی هونه‌رمه‌ند عه‌تا قه‌زاز ،له‌ سلێمانی ، ناونیشانی ‏‏چاره‌نوسێکی نادر_ م ، به‌ سه‌ر یه‌کێک له‌ تابلۆکانه‌وه‌ بینی .

پرسیارم  ناونیشانی (چاره‌نوسێکی نادیار) م لێ کرد وتی:
-بیرۆکه‌ی کتێبێکە ،له‌ ‏باره‌ی ئه‌نفاله‌وه‌ به‌ ئینگلیزی  لە دەرەوەی وڵات خوێندومه‌ته‌وه‌ .

له‌و کاته‌دا باڵی خه‌یاڵ گه‌ڕاندمییه‌وه‌ بۆ ساڵی 1992 ، بۆ لای ئه‌و خانه‌واده‌ یه‌ی گه‌ڕه‌کی خه‌بات ی سلێمانی ، چه‌ند ئه‌ندامێکیان ئه‌نفال کرابوون ،ئه‌و کاته‌ چه‌ند پرسیارێک لەلام ،‏سه‌ریان هه‌ڵداو له‌ وه‌ڵامه‌ تراژیدیاکانی  ئەوان دا ، چیرۆکێکی زۆر سه‌رنج راکێشه‌رم ،لا گه‌ڵاڵه‌ بوو ،وتیان :
- به‌یانی وه‌ره‌وه‌ ‏، وێنه‌ی ئه‌نفالکراوه‌کانت بۆ ئاماده‌ ده‌که‌ین.

ئه‌و شەوە ‌ کاره‌با نه‌بوو، له‌ به‌ر چرا که‌م بابه‌ته‌که‌م ،به‌ زمانێکی درا ‏ماتیکی داڕشته‌وه‌ .

سه‌عات 10 _ی به‌یانی روم کرده‌ ،ماڵه‌که‌ وله‌ده‌رگاکه‌یانم دا، ژنێک ده‌رگاکه‌ی ئاواڵا کرد ، تا هێزی تیا بوو هاواری به‌سه‌رما کرد :

- بۆ وازمان لێ ناهێنیت ، بۆ به‌ر ده‌رگات لێ گرتوین، ئێمه‌ خۆمان ،هیچمان ‏نییه‌ ، ره‌سمی ئه‌نفاله‌کان ، بده‌ین به‌ تۆ ، ئازوقه‌ی پێ وه‌ربگریت .

له‌ شوینی خۆم چه‌قیم ، هیچ وه‌ڵامێکم پێ ‏نه‌بوو،هه‌نگاوه‌ قورسه‌کانم ، بەزەحمەت ،به‌ره‌و دواوه‌ کێش کرد ، بارانه‌که‌ش به‌ تاوتر،هەمووجه‌سته‌ی ته‌ڕ کردم ،بێ ‏ئه‌وه‌ی هۆشم لای خۆم بێت ،کاتێ به‌ ئاگا هاتمەوە  ،گه‌یشتومه‌ته‌ ، سەری ئه‌و سه‌ری کۆڵانه‌که .

ئه‌و ‏چه‌ند لاپه‌ره‌ی ئەنفالەکەی نێو ده‌ستم ، پارچه‌ پارچه‌ کرد بوو ،له‌ گه‌ڵ جۆگه‌له‌ی بارانە بەخوڕەکە و قوڕاوی ناو کۆڵانه‌ که‌ دا ، وەک ئەنفالەکان لە چاوەکانم ون  بوون.



13/04/2024



وتارەکانی تری نوسەر