له سیاسه‌تا هه‌رگیز به‌ردێك بۆ كوشتنی یه‌ك چۆله‌كه هه‌ڵنادرێت ، هه‌ڵدانی به‌ردێك بۆ كوشتنی دوو چۆله‌كه یان زیاتره ، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر سیاسیه‌كان ئه‌مه‌ریكی یان ڕوسی بن ، له 7ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ، كه‌س ناوی زیلینسكی ناهێنێت ، مه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی ، ئه‌ویش به ده‌گمه‌نی ، ئێستا ئیتر باس باسی حه‌ماس و ناتانیاهۆو ئیسرائیله ، جۆ بایدن داوای 105 ملیار دۆلار ده‌كات بۆ سێ مه‌به‌ست ، 14 ملیاری بۆ هاوكاری ئیسرائیل و ئه‌وی تر بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان و سنوره‌كان و پرسی ئۆكرانیا ، 14 ملیار دۆلار بۆ هاوكاری چه‌ك و چۆڵ بۆ ئیسرائیل ، عه‌ره‌بیش به هه‌موویان ناتوانن یه‌ك ملیار كۆبكه‌نه‌وه بۆ هاوكاری غه‌زه ،له‌وه گه‌ڕێ كه ناتوانن ، ئێستا ئیار ناچاریش ده‌بن به دوای هه‌نگاوی ئه‌مه‌ریكادا حه‌ماس وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی بناسن ،ئهمهریكاو ڕوسیا هه‌ر یه‌ك له‌لایه‌ك سه‌رقاڵی كه‌وی كردنی ئه‌وانی ترن ، ئه‌وانی تریش داشه‌كانی شه‌تره‌نجن ، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا ده‌ستبه‌ردای له مه‌نگه‌نه دانی ڕوسیا نه‌بووه ، ئه‌گه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه ئارام و بێشهڕ بێت ، ئه‌گه‌ر ئێران و سعودیه ڕێكبكه‌ون ، ئه‌گه‌ر هه‌موو عه‌ره‌ب دان به ده‌وڵه‌تی ئیرائیلدا بنه‌ن و لێره‌ش كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكرێت ، ئه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و هه‌موو چه‌ك و چۆڵه‌ی دروستی ده‌كات بۆ كوێی به‌رێت ، جارێ ئه‌مه به‌س لایه‌كی بابه‌ته‌كه‌یه ، له كۆڵانه‌كانی چه‌مچه‌ماڵیش كاتێك دوو به‌ساڵا چوو به‌یه‌ك ده‌گه‌ن و هه‌واڵی شه‌ڕه‌كه ده‌پرسن ، هه‌ردووكیان پێكه‌وه ده‌ڵێن بابه ئه‌مه شه‌ڕی ئهمهریكاو ڕوسیایه و ئیسرائیل و حه‌ماس وردیلهكانن ، ئه‌مه لێكدانه‌وه‌ی ساده‌ی سیاسه‌تی ئێستای دنیایه ، ئێ كاتێ ئوستورالیا ده‌یه‌وێت مامه‌ڵه‌ی كڕینی فڕۆكه له گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا بكات ، كاتێك سین ده‌یه‌وێت عیراق له ناو قوڕو لیتهكه ده‌ربكات ، كاتێك شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمان بیر له سفر كردنه‌وه‌ی كێشه‌كان بكات له گه‌ڵ ئێران و ئیسرائیل وه‌كی كورد ده‌ڵێن " ئه‌مه كوده‌بی " .
ئه‌وانه‌ی ئێستا حوكمی دنیا ده‌كه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی ده‌خه‌نه پێش هه‌مووشتێكه‌وه ، ئه‌مه ئێستا نا وه‌تی هه‌یه وایه ، لێ ئێستا زه‌قتره، كاتێك بایدن مستێك به شێنه‌ی ده‌كێشێت به سنگی ناتانیاهۆداو ئه‌ویش ده‌ستی ده‌ستی ده‌گوشێت ، ئاماژه‌كه ڕوونه مه‌ترسه منت له گه‌ڵه ، به‌ڵام حه‌ماس كێی له گه‌ڵه ، له گه‌ڵ بوون به‌و جۆره‌ی بایدن له گه‌ڵ ناتانیاهۆیه ، ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت خۆ له ئۆكرانیا‌و غه‌زه‌و هه‌موو شوێنه‌كانی تر به‌س ئهمهریكاو ڕوسیا قازانج ناكه‌ن ، هه‌رچه‌ند ئێستا ڕوسیا له ده‌ره‌وه‌ی قازانجدایه، وردیلهكانیش به‌شی خۆیان هه‌یه ، سه‌یركه‌ن چۆن حه‌ماس فه‌تحی له بیر فه‌له‌ستینیه‌كان بردوه‌ته‌وه ئه‌م چه‌ند ڕۆژه ، هه‌ر ئه‌وه‌ش نا ئه‌وه‌تا ناتانیاهۆش بووبه تاكه سواری نێو گۆڕه‌پانی سیاسی ئیسرائیل ، ده‌سكه‌وت و داهاتی دیكه‌ش هه‌ن له نێو هه‌موو ئه‌م هه‌راو زه‌نایه‌دا ئێران ڕۆڵی گه‌وره‌ی موگناتیسی هه‌یه بۆ به‌رده‌وام هه‌بوونی ئه‌مه‌ریكا لێره ، جا ئه‌وه بهبهرنامهیهیه یان هه‌روا ئه‌وه‌یان پێویستی به خوردكردنه‌وه‌ی زیاتره ، هه‌موو ڕێكه‌وتنه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی ناوچه‌كه له به‌رده‌م شكست و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌دان ، به‌وه‌ی سعودیه‌و ئێرانیشه‌وه ، كه ڕه‌نگه له ناوخۆی سعودیه‌و ئێرانیش نه‌یاری هه‌بن ، چ جای ده‌رودراوسێ و وڵاتانی دور به‌رژه‌وه‌ندی و بازرگانی له‌سه‌رو خوێن و ماڵوێرانیهوهن، دوێنێ دۆستێك سه‌رنجمی بۆ وێنه‌یه‌كی سه‌یر ڕ‌اكێشا ، ئه‌و وتی دۆحه كه هه‌ر هێنده‌ی بستۆكهیهكه ، باره‌گای مۆساد و حه‌ماس و سی ئای ئه‌ی و میت و ئیتلاعات و هه‌موو ئه‌وانی دیكه‌ی لێیه ، ڕه‌نگه سبه‌ینان سڵاووههلاویش له یه‌كتر بكه‌ن مردنی خه‌ڵك و هه‌ره‌سی ته‌لار چیه ، له سه‌ره‌تای شه‌ڕی ئۆكرانیادابووین ، ئه‌وانه‌ی بازرگانی شه‌ڕ بوون جارێكه خه‌ریكی ئه‌وه‌بوون كه ئه‌گه‌ر ئه‌م شه‌ڕه ته‌واو بێت بونیادنانه‌وه‌ی چه‌ند ملیار دۆلاری گه‌ره‌ك ، ئه‌و كاته باسی 300 ملیار دۆلار ده‌كرا گه‌ر له بیرم مابێ، ئه‌رێ غه‌زه به ده‌ر له كوشت و بڕو بریندار ، چه‌د ملیار ده‌یكاته‌وه به غهزهكهی پێش حه‌وتی مانگ ، ئه‌م برینه كۆكردنه‌وه‌ی جل و به‌رگ و خواردنه بۆ " براكانمان له غه‌زه " ساڕێژی ناكات .
میدیا ڕۆڵێكی زۆر ناشرین له ئاسایكردنه‌وه‌ی جه‌نگا ده‌بینێت له دنیای نوێ‌دا خاتونهكهی كه‌ناڵی جه‌زیره ئینگلیزی كه گوله‌كان به لایدا تێده‌په‌ڕن و خۆ ده‌بوێرێ ، زۆر جێی هه‌ڵوه‌سته تره له‌وه‌ی له مزگه‌وتێكا ، یان نهخۆشانهیهكدا سه‌دان كه‌س كه‌له پاچه بن ، میدیا له كاتی شه‌ڕدا به ئاره‌زووی خۆی ، یاری به ئاوه‌زی خه‌ڵك ده‌كات ، جارێك سه‌رنجی هه‌موومان ده‌باته خاركێف و جارێكیش ناگارنۆ كاراباخ و جارێكیش غه‌زه ، سه‌برتان بێت شوێنی تریش ماوه ، دوای هه‌موو جه‌نگ و ماڵوێرانیه‌كی گه‌وره‌ش چاوی هه‌موومان ده‌باته ئه‌و شوێنه‌ی كه شه‌ڕ هه‌ڵگیرسێنه سه‌ره‌كیه‌كان كۆبوونه‌وه‌ی ئاشتی ده‌كه‌ن ، ئێمه‌ش به سه‌ر سامیه‌وه ده‌ڵێین به ڕاستی ئه‌وانه ئاشتیخوازن ، بیرم چوو پرسیاری ئه‌وه بكه‌م ئه‌رێ ده‌نگ و باسی ئۆكرانیا ، له‌وه گه‌ڕێن كه كه‌س باسی ڕۆژئاوای كوردستان و درۆن و فڕۆكه‌كانی توركیا ناكات .