سه‌دان په‌یج و ئه‌كاونت و واڵ و ماڵ ئیشیان بووه به كورد شكێنی ، هیچ ئاوه‌زیانه نیه بووترێت ئه‌و شوێنانه بێپاره‌و پوڵ به‌ڕێوه ده‌چن ، هه‌موو ئه‌وانه پاره وه‌رده‌گرن و به پاره ئه‌و كاره ده‌كه‌ن ، ئیدی گرنگ ئه‌وه‌یه كورد شكێنی بكرێت ، ئه‌مه‌ش ئه‌و په‌ڕی جاشێتی و خۆ فرۆشی ئاره‌زو مه‌ندانه‌یه بۆ دوژمن ، له به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ر له‌به‌ری كاره‌كه ده‌چێته خزمه‌تی دوژمنه‌وه ، ته‌مه‌نای ئه‌وه‌ی هه‌ولێر ئاو بیبات ، هه‌ولێر ژێر‌و ژور بێت ، سلێمانی درۆن وێرانی بكات ، سلێمانی ببێته مه‌یدانی كوشت و بڕو خوێنڕشتن، ئه‌مه هیوا نیه ئه‌مه خیانه‌ت و نۆكه‌رایه‌تی دوژمنه، به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌و شوێنانه له‌لایه‌ن به‌رده‌ست و كاسه لێسی حزبه زله‌كانه‌وه به‌ڕێوه ده‌چن و له‌وه ده‌چێت دوژمنیش لۆمپه‌ن و كرێگرته‌ی خۆی تیا چاندبن، تۆمه‌تی سوتاندنی ئه‌م بازاڕ‌و ئه‌و بازاڕ دانه پاڵ یه‌كترو بێبه‌ری كردنی خه‌ڵكی تر لێی خیانه‌ت نه‌بێت چیه، بازاڕێك له كه‌ركوك ده‌سوێت ده‌ست بۆ په‌كه‌كه‌و دژه تیرۆردرێژده‌كرێت ، ئه‌مه جارێ كه‌س نه‌یووتوه به كرێگیراوی كورد خۆی نه‌بێت ، له هه‌ولێر شوێنێك ئاگری تێبه‌رده‌درێ گورگه بۆره‌كانی توركیا ده‌ڵێن ئێمه‌ین ، كورده بۆره‌ی خۆمان ده‌ڵێت نا ده‌ستی كورد خۆیه‌تی، ئه‌م یه‌كشكێنی و یه‌كشێوێنیه ده‌بێت خێره‌كه‌ی له چی دابێت یان وه‌ك ئازاری نێو دراماكه بڵێین كورد‌و پاره‌و خیانه‌ت و وه‌ك كاوێز ئاغا بناڵێنین كورد خائینه .
ناكرێت ئه‌وه‌نده‌مان ڕق له یه‌كتر بێت به‌و جۆره‌ی به زه‌ره‌ری یه‌كتر خه‌نی بین، ئه‌مه پڕۆژه‌ی دوژمنه بۆ دژایه‌تی نه‌ته‌وه سازی و پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه، له شه‌ڕی ناوخۆوه به‌رده‌وام ئاماده سازی بۆ ده‌كرێت و پاره‌ی تێدا خه‌رجده‌كرێت ، هه‌وڵی به‌رده‌وام هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ جوانیه‌ك نه‌بینرێت ، "كه‌س پاك نیه" ئه‌مه به به‌رنامه به‌ڕێوه ده‌چێت خێری ئه‌م پڕۆژه‌یه بۆ ئه‌وانه‌یه كه نایانه‌وێت كورد بچێته دیرۆكه‌وه ، یه‌كتر به جاشكردن ، سڕینه‌وه‌ی یه‌كتر ، خۆ به پاڵه‌وان كردن و ئه‌وی تر به‌ڕێوی كردن لێدان له ده‌سكه‌وته‌كانی یه‌كتر ، ئاماده نه‌بوون بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه چاره‌سه‌ری برینه‌كان بكرێت، بچوكی له‌به‌رده‌م دوژمنداو ملهوڕی و بخوڕی له‌به‌رده‌م خۆوڵاتا، ناكرێت هه‌روا به ساده‌ی لێی بڕوانین، ئه‌و هه‌موو ده‌سته خۆییه بۆ تێكدانی خانوچكه‌ی یه‌كترو هۆنینه‌وه‌ی درۆبۆ ئه‌وه‌ی له نێو ماڵه‌كه‌دا ئاژاوه گڕدرێت ، ناكرێت وای دابنێین ئه‌مه به‌شێكه له نه‌زانی ، نه‌خێر ئه‌مه پڕۆژه‌یه‌و ده‌كرێت بڵێین ده‌زگای جاسوسی گه‌وره‌ی له پشته‌وه‌یه به هاوكاری لۆمپه‌نی خۆیی، چ ده‌سكه‌وتێك له‌وه‌دایه سلێمانی ناشرین بكرێت ، په‌یوه‌ندی نێوان براكان و ئامۆزاكان و هاونیشتمانیه‌كان تێكبدرێت ، ئه‌م هێز بكرێت به گژ ئه‌و هێزی تردا ، به دوژمن بوترێت ئه‌وه‌ی تۆ به دوایدا ده‌گه‌ڕێی وه‌ره لێره‌یه، ئه‌مه‌گه‌رچی درۆش بێت ، به‌ڵام به‌شێكه له خزمه‌ت به دوژمن ، خزمه‌تێكی به‌لاش و جاشانه، ناكرێت ئه‌و میدیایه‌ی ئه‌و كاره ده‌كات ، ئه‌و ماڵ و واڵه‌ی ئه‌و كاره ده‌كات به میدیای نیشتمانی ناوببرێت و سزا نه‌درێت ، ناكرێت داواكاری گشتی ئه‌و هه‌موو خیانه‌ت و كورد شكێنیه نه‌بینێت
ئایه كاتی ئه‌وه‌نیه له باره‌ی ئه‌و هه‌مووناجۆریه‌وه سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان ، حزبه‌كان ، كه‌سایه‌تی و ده‌سته بژێره‌كان قسه‌یه‌كیان هه‌بێت ، یان كورد چێژ له‌وه ده‌بینێت ، شاره‌كانی یه‌كتر ناشرین بكه‌ن ، رۆشنبیره‌كانی یه‌ك بشكێنن، رابردوه‌كه‌ی تاریك بكرێت ، مه‌لاكانی په‌لاماری یه‌كتر بده‌ن و دوژمنیش وه‌ك ده‌ڵێن هه‌مان ئه‌و ڕسته‌یه بڵێته‌وه كه له سه‌رده‌می مه‌لایی و جه‌لالیدا گوتویه‌تی " لێیانده‌ن سه‌گی ڕه‌ش و سپی یه‌كن " ئه‌مه ڕاست بێت یان درۆبێت ، هه‌قیقه‌تی ڕوانینی دوژمنه بۆ ئێمه ئه‌دی خۆمان چۆن ته‌ماشای یه‌كتر ده‌كه‌ین.