یەکێک لەشانازییەکانی پەرلەمانی کوردستان لەپرسی نیشتمانی و نەتەوەییدا دەرچواندنی بڕیاری ژمارە ٢٤ بوو،لە ٢٠١٤/١٠/١٥ کەتایبەتەبەڕۆژئاوای نیشتمان، بەبڕوای بەندە خودی ئەم بڕیارە یەکێک بوو، لەهۆکارەکانی داخستنی دەرگای پەرلەمان ڕێک ساڵێک دوای مێژووی دەرچواندنی بڕیارەکە لە٢٠١٥/١٠/١٥ ئەمەڕێککەوتەیان بەمەبەست پارتی هەڵیبژاردووە؟
ناوەرۆکی بڕیارەکە داننانەبەخۆسەری ڕۆژئاواوئیلزامکردنی حکومەتی هەرێم بۆپەیوەندی و پشتیوانی و کردنەوەی نوێنەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوا. بەداخەوە بڕیارەکە لەهەولێر جێبەجێنەکراو تەنیا لەشاری سلێمانی نوێنەرایەتی ڕۆژئاواکراوەتەوە، جگەلەوەش نەک حکومەت پەیوەندی لەگەڵ نەبەستوون، بەڵکو دەروازەی سمێڵکاش یان بەربەستی بەردەامی بۆدروستدەکرێت یان بەڕووی ڕۆژئاوادا داخراوە.
ئێستا و دوای ڕوخانی ڕژێمی ئەسەدو هێرشی چەتەکانی سەربەتورکیا بۆسەرڕۆژئاوا و ئەگەری کۆمەڵکوژی و مەترسییەکانی سەریان و چەندجارئاوارەبوونی کورانی عەغرین و شەهباوتەلرەفعەت، پێویستە پارتی و دامەزراوەکانی هەرێم ئەرکی سەرشانیان جێبەجێبکەن وکاربەبڕیاری ژمارە ٢٤بکەن ودەروازەی سمێڵکا بەڕووی ڕۆژئاوادا ئاساییبکەنەوە، بەپێچەوانەوەبەشێک دەبن، لەپیلانی ئابڵوقەدان و هەوڵی لاوازکردنی ئەزموونی ڕۆژئاواودەستباری فاشیزمی تورکیا، کەدواجار ئۆباڵی مێژوویان بەردەکەوێت.
بەو ئومێدەی پارتی ئەم دەرفەتە بقۆزێتەوەوڕۆژئاوا وەک قوڵایی ستراتیجی باشور سەیربکات، نەک کێشەیان بۆدروستبکات،ئەرکی لایەنەکانی ترو پەرلەمانیشە، بەتایبەتی ئەوانەیان لەحکومەتدا ماونەتەوە فشاربۆکردنەوەی دەروازەی سمێڵکاو جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە ٢٤بکەن، لەبری هەر بینەربن و تەنیا قسەبکەن.