کەرکوک و ئاڵاو زۆرشت !

دڵشاد ئه‌نوه‌ر

.
١ـ هەڵکردنی ئاڵا لە کرکوک بریارێکی بێ دیراسەکراوی پێشوەخت ، بریارێکی هەڵەشە بوو ، بێگومان بریاری هەڵەشەو بێ دیراسەکراو تەمەنی کورت دەبێت...
٢ـ بریاری هەڵکردنی ئاڵا بریاری گروپێکی ناو یەکێتی بوو ، نەک بریاری فەرمی ...
٣ـ هەڵکردنی ئاڵا گەر دڵسۆزی لە پشتەوە بێت ، نیەتە قەومیەکە پاڵنەر بێت و دووربێت لە موزایەدە ، پێویست بەو هەموو هەڵاو وروژاندنە ناکات ، رەنگە گەر هەڵاو و وروژاندن نەبا، ئاڵا هەڵکراباو بەسەرکەوتویش تێپەریا.
٤ـ ئەو قاڵ و قولەی لەکاتی هەڵکردنی ئاڵا کرا، نەک قازانجی کورد و خودی یەکێتیش نەبوو، بەڵکو دەرفەتی بۆ حیزب و نەیارەکانی کوردیش رەخساند، تا بیکەنە کارتێک دژی عادل عەبدولمەهدی.
٥ـ عادل عەبدول مەهدی نەرمترین کارەکتەری شیعەیە بەرانبەر کورد، بریارە ناعەقڵانی و پەلە پەلەکەی یەکێتی، ئەوەندە تورەیکرد، گەر سەرۆکایەتی کۆمار تەداخولیان نەکردایە، هەر ئەو شەوە هێزی بۆ کرکوک دەنارد.
٦ـکورد ناتوانێ کرکوک بەرێوە ببات، ئەزمونی بەرێوەبردنی کرکوک لەلایەن کوردەوە ، ئەزمونێکی شکستخواردووە، بۆیە عەرەب و تورکمان ئەوەندە تورەن لەکورد...
کورد با لیژنەیە تحقیق دروست بکات ، بزان بۆ زۆریک نەک هەموویان ، لە زابتی پۆلیس و ئاسایشی کورد هەیە، زۆربەیان ملیاردێرن ، تەحقیق بکەن بزانن چەند موڵکیان هەیە، لێپرسینەوە بکەن بزانن لە دوای ٢٠٠٥ ەوە تا ٢٠١٧ رۆژانە چەنێکیان هاتوە..
٧ـ بچن قسە لەگەڵ عەرەبەناچی و کاسب و مقاولدا بکەن، بزانن چەند رەشوە و سەرانەیان لێوەرگیرا، تا بزانن چۆن کوردایەتیان لا بووە عەیبە...
٨ـ بارزانی کە دەیگوت هێندە حساب بۆ کەس ناکەین و ریفراندۆم دەکەین، گەر تحقیق بکرێ ، تێدەگەن ئەوانەی لەکرکوک ئەو پشتی تێدەبەستن ، تا کرکوکی پێبخاتەوە سەر هەرێم ، بزانن چی کارەساتێکیان خوڵقاند، چۆن هەموویان رەشوە خواردن کردنیە ملیۆنێر.بەرپرسانی یەکێتی کە ئێستا لە کرکوک لەناو وەزعێکدان خۆشیان شەرم لە خۆیان دەکەن ، تێدەگەن هەرچی دروشم و پیرۆزی هەیە ، خستیانە خزمەتی چەتەگەرایی و ڕاو ڕووت...
..
لەبەرانبەردا ، بیشیزانن ، عەرەبی سونە حاڵی لە کورد باشتر نابێ ، زۆر لە مواسەفاتە خراپەکانی کوردیان تیایە ، هەر گروپ و بەرپرسە و سەربە لایەکە ، لە دوای ٢٠١٧ ەوە ساڵێکە محافز لایانە، بزانن عوبەیدی و جبوری چی کێشمەکێشێکیانە، بۆیە حاکمێتی ئەوان لە کرکوک کاتی یە....
.
تورکمان:
کەمینەیەکی کەرکوکن ، بەڵام چونکە عاقڵن :
١ـ ژمارەیەکی قورسی ساحەکەن ، تورکیا دەعمی سونەکانی و ئێرانیش دەعمی شیعەکانی دەکات.
٢ـ ئاڵای تورکمان نەک لەسەر بارەگای حیزبەکانیان ، بەڵکو لەسەر بینای هەندێ قوتابخانەش هەن، بەڵام لەبەر ئەوەی ئیشەکانیان بۆ موزایەدە نیە، کەس ناویان نابات...
٣ـ تورکمان ئیش بۆ موزایەدەو بە هەڵەشەیی ناکەن ، کەم ئیش هەیە بیکەن ، پێشتر پلانی بۆ دانەنێن و دیراسەی نەکەن ، بۆیە کەمجار شکست دەهێنن
٤ـ تورکمان شیعە و سونەیان هەیە ، بەڵام یەک کوتلەن لەنێو محافزە، شیعە و سونەبوون ناکۆکی دروست نەکردووە ، بەڵکو شیعەکان ئێران و سونەکانیش تورکمانیان خستۆتە خزمەتی تورکمانی کرکوکەوە.
٥ـ تورکمان کەرکوکی لەدەست کورد دەرهێنا نەک عربی سونە ، ئەوانەی ١٦ ی ئۆکتۆبەر هاتن، زوربەی قیادەکانیان تورکمانی شیعە بوو، هەر لە ناحیەی تازەشەوە هێرشیان دەستپێکرد، کە تورکمانی شیعەن ..
تورکمان لە کرکوک زۆر مواسفاتی تریان تێدایە ، کە لەکورد و عەرەب دا نیە ، بۆیە ئەو خاڵانە سەرباری کەمی ژمارەیان لەکرکوک، کردونیەتی بە ژمارەیەکی قورس و گەورە.

11/01/2019



وتارەکانی تری نوسەر