دیسان رێی هات و نەهاتە..

سەرتپ جەوهەر

🔻 ئەمریكا بۆ پارتی و یەكێتیی: ئێمە هەقمان بەپەلاماردانی ئێراندا نییە!
🔻 كوردانی رۆژهەڵات كەمپەكان چۆڵ دەكەن و رێی هات و نەهات دەگرنەبەر 
.
🔸 سەرتیپ جەوهەر
ئەوە كوردانی رۆژهەڵاتیشی هاتەبان. هەزار مخابن. وا كەمپەكان چۆڵ دەكەن، ناوماڵەكانیان دەفرۆشن، دەگوێزنەوەو رێی هات و نەهات دەگرنەبەر، نازانن روو لەكوێ‌ بكەن! وەك ئەوەی لەرۆژی ئاخیرەت بێت، چاوێكیان لەئاسمانە نەكا درۆنێك بیانبینێت، چاوەكەی تریان لەزەویە نەكا خائینێك تیرۆریان بكات!
بەهۆی پابەند نەبوونی بڕیاربەدەستانی هەرێم بەداواكارییەكانی ئەمریكاو هاوپەیمانان، بەتایبەتیش یەكخستنی هێزی پێشمەرگەو هەڵبژاردنی هەرێم و چارەسەركردنی گرفتەكان لەگەڵ بەغدا، بەپێی زانیاریی نوێ‌ لەم یەك دوو رۆژەی رابردوو ئەمریكیەكان بەروونی كاربەدەستانی (پارتی و یەكێتیی) لەئەگەری پەلاماردانی ئێران ئاگاداركردۆتەوە و پێیان راگەیاندوون كە ئەوان هەقیان بەپەلامارەوە نییەو تەنها تەماشای رووداوەكان دەكەن.
ئەم پەیامەی ئەمریكا بەمانای بێئومێدبوونی ئەمریكاو هاوپەیمانان دێت لەوەی پارتی و یەكێتیی لەدروستكردنی حوكمڕانیەكی لەسەرخۆو دامەزراوەیی شكستیان خواردووە چیتر وڵاتان ناتوانن بەمشێوەیەی ئێستا بەردەوام بن. ئەگەر گۆڕانێك دروستنەبێت یاخود پارتی و یەكێتیی خۆیان چاك نەكەن، ئەوا قۆناغی دواتر وڵاتانی پشتیوانی هەرێم، دەست بەكەمكردنەوەی پشتیوانیی و هاوكارییەكانیان دەكەن، دواتر ئەو پارێزبەندییەی لەسەر هەرێم دایانناوە دەیكێشنەوەو لەكۆتاییدا بەداخەوە دەیڵێم مێژوو خۆی دووبارە دەكاتەوە.
.
پێویستە بەبیرخۆمانی بێنینەوە كە ئێران بەڕەسمیی حكومەتی عیراق و هەرێمی ئاگاداركردۆتەوە كە تاچەند هەفتەیەكی دیكە ئەگەر مەرجەكانی سەبارەت بەچەككردن و دوورخستنەوەی هێزە كوردستانیەكانی رۆژهەڵات جێبەجێبەجێنەكەن ئەوا هەموو ئەگەرێك لەبەردەمی واڵا دەبێت كە مەبەست پەلاماردنی هەرێمی كوردستانە. ئەگەریش زۆرە بەموشەك و درۆن پە

08/09/2023



وتارەکانی تری نوسەر