کەسی خۆبەزلزان و کەلـلەرەق و هەڵچوو!!

محەمەد خۆشناو
مردوەەکان و ئەحمەقەکان ، ئەوان ئەوانەن کە هەرگیز بۆچوونی خۆیان ناگۆڕن. 

ئەرنست هەمەنگوای

پەیوەندیەکی گەورە هەیە لەنێوان کەللەڕەقی « العيناد»ی و خۆبەزلزانی «الغرور» هەردووکیان دووڕوی یەک دراون  کە لەمیانی هێزی پارە و هێزی سەربازی تووشی ئەو درمە نەفرەتلیکراوە دەبن ، کەسی خۆبەگەورەزان و سواری سەرخۆبوو  پرس ناکات و ڕاویژ بەکەس ناکات و گوێ لەکەس ناگرێ و دەرگا و پەنجەرەکانی تا هەتایە داخراون ، چوونکە وادەزانێت ئەو هێزی کە هەیەتی لەکاتی تەنگانەدا دەبێتە فریادڕەس بۆی ، ورە سەیری مێژوو بکە بزانە ئەم درمە چەندان ئیمپڕاتۆر و دەوڵەت و حکوماتی لە زەوی داوە  !! 

بۆیە ئەوانەی سواری سەرسەری خۆیان بوونە ئاگایان لەوە نیە کە ڕەفتارەکانیان چەند سەختە و ، ئەم ڕێگا سەختە بەرەو کارەساتبوونیان دەبات ، لووتکەی سواری سەرسەخۆبوون ئەوەیە کە دەڵیت ( علي وعلى اعدائي - بۆمن نەبیت ناهێڵم بۆ ئەویش بیت یان لەسەرمن و لەسەر دوژمنەکەم )  ، بەڵام « میکاڤیللی » ئامۆژگاری میر دەکات و پێی دەڵیت « هەمیشە کەناڵێکی پەیوەندی بهێڵەوە- ئەگەر نهێنیش بێت - لەگەڵ دوژمنەکانت - هەرگیز- پەیوەندی لەگەڵ ئەوان وونمەکە » ، سواریسەرسەربوون کاتیک ڕوودەدات کە مرۆڤ دەگاتە خاڵی وازهینان لە حیکمە و دیدگاو حیوار  یان ئەوەتا بۆ ئەوەش دەگەڕتەوە کە کەسی کەللەڕەق هەست بە شکانی شکۆی خۆی دەکات ئەگەر بێت و لە بڕیارەکەی پەشیمان بیتەوە یان بڕوابوون بەوەی کە گەڕانەوە بۆ هەق جۆرێکە لە لاوازی ، کاتێکیش باجی خۆبەزلزانی و کەللەڕەقیەکەی دەدات پەشیمانی دادی نادات ، یان کەسی خۆبەزلزانی سیاسی کاتیک شکست لەو بڕیارانەی کە داویەتی دێنێت و دان بە شکستەکە نانیت ! بەڵکە پاساو بۆ شکستەکەی بەناوی « نظرية المؤ امرة - تیۆری پیلانگیڕی » دێنیتەوە و دەڵیت ، پیلانیان لێکردم !!

کەللەرەقی سیفەتێکی سلبیە کە زیانی بۆ تاک و کۆمەڵگە هەیە ، ترسناکترین جۆری کەلەڕەقی بریتیە لەو عینادیەی کە لە ئەنجامی بڕیاری هەڵە لە لایەن حکومات و وەزارات و یان دامەزراوە پەیوەندیدارەکان بەدانانی سیاسەتێکی دیاریکراو دەدرێن ، کە دەبێتە مایەی فەشەلهێنان لە ئەدا و کارەکان ، بڕیاری هەڵچوون ئامیز «انفعالي »و ڕای هەڵچوو ، قسەی هەڵچوو ، کاردانەوەی هەڵچوو ،  بەڵێنی هەڵچوو و وەڵامی هەڵچوو و هیرشی هەڵچوو ، ئەمانە هەموویان كە لقێکن لە سەرسەختی ، دەرگایەکە لە دەرگاکانی پەشیمانی و ، پەنابردن بۆ عەقلانیەت و حیکمە ، بریتیە لەو ڕیگایەی کە بەرەو ئەو ئامانجەت دەبا کە دەروون ڕازی دەکات و کەسیش ئازار نادات ، هەستکردن بە پەشیمانی بریتیە لە هەستێکی داخیلی بەپەشیمانی ، چونکە خاوەنەکەی ناتوانێت تەحەکوم بکاتە سەر ڕەفتارەکەی بەرەو خودی خۆی ، یان ئەرکێک بەرانبەر ئەوانی تر ، هەر بۆیەش لە هەندێک وڵاتانی ئەسکەندەنافی و خۆرهەڵاتی ئاسیەوی بەتایبەتی ژاپۆن و کۆریا ، کلتووری هەستکردن بەتاوانیکردن هەیە ، بۆیە ئەوانەی ئەو هەستەیان هەیە پەنا بۆ خۆکوشتن دەبەن و ، ئێمە زۆرمان ماوە بۆ قووڵکردنەوەی ئەم کلتوورە و بڵاوکردنەوەی کە وا لە هاوڵاتی بکات بەرپرس بێت لە ڕەفتارەکەی.

جوانترین و گەورەترین حکیمەت کە بەدریژایی مێژوو ، گەورەسیاسەتمەداران فێریبوونە « سواریسەرسەریخۆت مەبە و تەحەکوم بکە سەر تووڕەبوونەکەت و ، لەگەڵ کەس تێکمەدە و کەسیش لەخۆت مەکە تەنها لەکاتی زەڕورەت نەبێت یان لەو کاتەی کە ناپاکی لە بەڵێن و پەیمان کرد »

23/12/2023



وتارەکانی تری نوسەر