ئێرانیەکان لێهاتوون لە بەکارهێنانی بریکارەکانیان !!

محەمەد خۆشناو
ئەوە هەفتەیەک زیاترە کۆماری ئیسلامی ئێران جیهانی سەرقاڵ کردووە بە هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی کوژراوانی کونسولخانەی ئێران لە دیمەشق و ، ڕایگەیاندووە کە ئەمە هێرش بووە بۆسەر خاکی ئێران و  بە شکاندنی کارامەتی نیشتیمانی دادەنێت ، کاتێک « دوناڵد ترامپ » سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا وازی لە دەسەڵات هێنا ڕایگەیاند : ( کاتی خۆی ئیستیخباراتی ئێرانی بۆ بەرچەکرداری کوشتنی قاسم سلێمانی ئاگاداریەکی پێشوەختی بۆ مەوعید و شوێنی هێرشکردنەکەی دا بە واشینتۆن و ، تەئکیدی کردەوە کە موشەکەکان ئامانجی ڕاستەوخۆ ناپێکن ، بەڵکو پڕۆسەیەکی « پەرچەکرداری ئەرکە » بۆ پاراستنی کەڕامەتی نیشتیمانه ) ئەوەبوو هەندێک مووشەکیان بە بنکەی ئەمەریکی لە« عين الاسد» وەنا ، ئەمجارەش ئێران بۆ هێنانەدی پڕنسیپی پاراستنی کەرامەتی نیشتیمانی لەڕیگەی وەکیلەکانی هەندێک شت دەکات و ، پێشوەختەش ئاگاداری ئەمەریکا دەکاتەوە بۆ شوێن و کاتی هێرشەکە ، چەندین جار لە خاکی دبلۆماسی دەستدرێژی کراوەتە سەر خاکی ئێران ، ئێران هەروەک   جارانی پيشوو تووند و کەڤ دەکات بە پاساوی «ئیستیفزازکردنی نیشتیمانیی » شکاندنی کەڕامەتی سوپای پاسداران !!

نکوڵی لەوە ناکرێت کە ئێرانی ئێستا ئیمپڕاتۆرێکە و ، میراتگری یەکێکە لە شارستانیە مەزنەکانی مێژوو ، ئەویش شارستانیەتی فارسیە ، ڕاستە ئەوانیش وەکو کورد و میسریەکان و ئاشوریەکان و نەتەوەکانی تر بوونە بە موسڵمان ، بەڵام وازیان لەزمانی فارسی نەهێنا کە کلتوور و ئەفسانەکانی ئەوانی پاراست ، هەروەکچۆن گریکەکان شانازی بە ئەفسانەی « ئەلیازە » دەکەن ، ئەوانیش شانازی بە ئەفسانەکانی خۆیان لە کتێبە شانشایەکانیان دەکەن ، ئەوە ئەوان بوون شەترەنجیان داهێنا ، بۆیە دەشێت لە شێوازی بیرکردنەوە و ئەدائیان تێبگرین و ، بەڕێگای جیاواز و گەمەی شەترەنج هەنگا و هەنگاو دەکەن بۆ سەرکەوتن بەسەر نەیارەکانیان ، مەلاکانی ئێران ئەوە چوار دەیەیە توانیویانە بەتووندی دەسەڵات بگرنەدەست و ، توانیان هەشت ساڵ لەبەردەم جەنگێکی کاولکەر خۆیان ڕابگرن و ، چەندان لێدانی موخابەراتی و ئەمنی لە لایەن ئەمەریکا و ئیسرائیل هەڵوشن ، بەڵام ڕاستەوخۆ خۆیان نەگلاندۆتە هیچ سەرکێشیەکی ڕاستەوخۆی چەکداری ، ئەمە جگە لەوەی کە ئێران خەریکی هاوپەیمانیتیەکی سێ قۆڵی نێوان ئێران و ، ڕوسیا و چین و کۆریای باکوورە و ، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنیوانیان لە پەرەسەندن دایە ، بەکورتی ئێران بە میراتەکەی و حیکمەتی سەرکردایەتیە ئیسلامیە شیعەکەی دوودڵی ناکات لە مامڵەکردن لەگەڵ هەر هێزێکی تر ، هەتا ئەگەر شيوعي خوانەناسی وەکو ڕوسیا و کۆریای باکووریش بێت ، ئێران جەنگ ناباتە ناو خاکی خۆی ، ئەوان لێهاتوو و لێزانن لە بەکاردەهێنانی خەڵکانی تر بۆ هێنانەدی ئامانجەکانی  ، هەر بەڕاستیش ئێستا چرکەساتێکی زۆر قورسە بۆ  ئێران و ئیسرائیل و ئەمەریکا و ، هەروەها بۆ ناوچەکەش .

13/04/2024



وتارەکانی تری نوسەر