بۆ یەکەمجار ئەفسەرێکی ژن کە لە هێزی ئاسمانی ئەمریکا کاردەکات و خوێندکاری ماستەرە لە سیاسەتی گشتیدا لە زانکۆی هارڤارد تاجی شاجوانی ئەو وڵاتەی بۆ ساڵی (٢٠٢٤) لەسەر دانرا.
تۆڕی هەواڵی (سی ئێن ئێن)ی ئەمریکی بڵاویکردەوە" مادیسن مارشی تەمەنی (٢٢) و ئەفسەری هێزی ئاسمانی ئەمریکی و خوێندکاری ماستەر لە بواری سیاسەتی گشتیدا لە زانکۆی هارڤارد، ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە لە ڕێوڕەسمێکدا تاجی شاجوانی ئەمریکای لەسەر دانرا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، مادیسن مارش ئەفسەری هێزی ئاسمانی ئەمریکایە و پلەی لیوای دووەمی هەیە، لە (٥٠) پێشبڕکێکاری دیکەی بردەوە و پلەی یەکەمی بەدەستهێنا لە پێشبڕکێی شاجوانی ئەمریکای (٢٠٢٤)، هەروەها ئیلی برۆ کە خەڵکی ویلایەتی تەکساسە سەرکەوتنی بەدەستهێنا و وەک هاوەڵی دووەمی شاجوان دەستنیشانکراوە.
هەروەها لای خۆشیەوە هێزی ئاسمانی ئەمریکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) ئاماژەی بەوەکردووە، ئەوە یەکەم ئەفسەری هێزەکەیانە کە لە کاردایە و ئەو پێگە نیشتیمانییەی بەدەستهێناوە.