کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک رایگەیاندووە" ئاوسانی سک لە ئەنجامی کۆبوونەوەی غازات روودەدات، لە کاتی هەرسکردنی خواردن بڕێکی دیاریکراو لە گازی هەمەجۆر دروست دەبێت و شتێکی ئاساییە، بەڵام هەرکاتێک بڕەکەی زیاتر دروستبێت ئەوا ئاوسانی سکی لێدەکەوێتەوە".
گرنگترین هۆکارەکانی ئاوسانی سک بریتین لە:
- که‌می ئه‌نزیمی لاکتۆز : یان هەستیاری به شیر و به‌رهه‌مه‌کانی
- حه‌ساسیه‌ت به گلوتین و نه‌خۆشی گه‌نم ( سیلایاک )
- کۆنیشانه‌ی ته‌هیجی کۆڵۆن
- گه‌ڕانه‌وه‌ی تڕشه‌ڵۆکی گه‌دده بۆ ناو سورێنجک و هه‌وکردنی سورێنجک
- قورحه‌ی گه‌دده و قورحه‌ی دوانزه‌گرێ
- نه‌خۆشی کڕۆنز و هه‌وکردنی قورحه‌ی قۆڵۆن
- گیرانی ڕیخۆڵه‌کان
- نه‌خۆشی شه‌کره و نه‌خۆشی شێرپه‌نجه و به ڕیشاڵ بوونی جگه‌ر
- هه‌ندێ هۆکاری تر وه‌ک : جوێنی بنێشت ، جگه‌ره کێشان ، هه‌ندێ ده‌رمان که مادده‌ی لاکتۆز ، فرکتۆز یان سوکرۆزی تێدایه ۰
- نه‌خواردنی بڕی پێویست له مادده ڕیشاڵیه‌کان ڕۆژانه ۰
- کۆنیشانه‌ی خنکان که پاش نه‌شته‌رگه‌ری بڕینی به‌شێکی زۆر یان هه‌موو گه‌دده ڕوو ده‌دات ۰
- دڵه‌ڕاوکێ و قه‌له‌قی و سترێسی زۆر ، وه‌رزش نه‌کردن ، قه‌ڵه‌وی ، خواردنی بڕێکی زۆر له خوێ و شه‌کر ڕۆژانه ، خواردن به خێرایی ، پاڵ که‌وتن و نوستن یه‌کسه‌ر پاش خواردن".
ئەو خۆراکانەی ئاوسانی سک زیاد دەکەن بریتین لە:
-پاقله‌مه‌نیه‌کان : پاقله ، فاسۆلیا ، نیسک ، نۆک ، بازالیا
- شیر و به‌رهه‌مه‌کانی
- قه‌ڕنابیت ، بڕۆکلی ، که‌له‌رم
- میوه‌ی وشکراو وه‌ک مێوژ و هه‌نجیر و قه‌یسی وشکراو
- باینجان ، کاهوو ، سۆیا ، پیاز
- خواردنی چه‌ور : وه‌ک شیرینی ، ماسی چه‌ور ، کێک ، که‌ره ، سه‌ڵسه
- مادده شیرینکەرهکان و جێگره‌وه‌ی شه‌کر
- ئه‌و خواردنانه‌ی بڕێکی زۆر مادده‌ی ڕه‌نگی دروستکراوی تێدایه
لە کاتی هەبوونی ئەم نیشانانە پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت:
- بوونی غازاتی زۆری به‌رده‌وام یان ئازاری سک
- بوونی ڕشانه‌وه یان سک چوون یان قه‌بزی زۆر و به‌رده‌وام
- بوونی خوێن له ناو پیسایی
- دابه‌زینی کێش به خێرایی
- بوونی دڵه‌کزێ