گۆرانیبێژی دیاری کورد نازدار جزیری لەگەڵ کچەکەی دەردەکەوێت و پێکەوە گۆرانیەک دەڵێنەوە.
لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، نازدار گرتەیەکی ڤیدیۆی خۆی و کانی کچی بڵاوکردووەتەوە و پێکەوە گۆرانی (قسمەت) دەڵێن کە بوونەتە مایەی خۆشحاڵی بیسەر و بینەرەکانیان.
هەروەها نازدار لە پۆستێکیدا لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکەدا دەڵێت" "کچ وەک گوڵ وایە، ژیانمان پڕ دەکەن لە جوانی و شادی".
ئەو خانمە گۆرانیبێژە چەند مانگێک پێش ئێستاش ئاشکرایکرد کە بۆ جاری دووەم بووە بە دایکی کوڕێک بە ناوی (کێڤان) و هەوادارەکانیشی بەو بۆنەیەوە هیوایان بۆخواست کە بە نازی دایک و باوکی گەورە بێت.
نازدار له ساڵی ١٩٨٧ له جزیرهی بۆتان له باکووری کوردستان له دایکبووه له تەمەنی شهش ساڵییهوه لهگهڵ خێزانهکهیدا ڕووی لە وڵاتی ئهڵمانیا کردووە و خاوەنی چەندین ئەلبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، دەرچووی بەشی دەرووناسییە لە زانکۆی ئەڵمانیا، ساڵی (٢٠١٣) ژیانی ھاوسەرگیری پێکهێناوە و دایکی کچێکیشە بە ناوی (کانی).