ئەمڕۆ هەینی ١٩ی نیسانی ٢٠٢٤ گۆڕێكی به كۆمهڵ له سنووری قەزای شەنگال لهلایهن رێكخروای پهتریكۆ بۆ مافهكانی مرۆڤ دۆزرایهوه.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری (سپی)، ئەمڕۆ له کاتی دروستکردنی رێگهیهك له كۆمهڵگهی (سیبا شێخ خدر) گۆڕێکی دیکەی بە کۆمەڵ دۆزرایەوە.
گۆڕەکە لە لایەن رێكخراوی پهتریكۆ بۆ مافهكانی مرۆڤ دۆزراوەتەوە کە پێدەچێت پاشماوەکان هی قوربانیانی جینۆسایدی ئێزدییەکان بن کە لەسەر دەستی ئەندامانی ڕێکخراوی داعش لە ساڵی (٢٠١٤) لە شەنگال ئەنجامدرا.
هەر بەپێی زانیارییەکان، لە ئێستادا لایەنە پەیوەندیدارەکان لەبارەی گۆڕەکە ئاگادارکراونەتەوە تا ڕێککاری یاسایی بگرنەبەر.