خواردنی پاقلە لەم كاتەدا سودێكی زۆری هەیە

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی پزیشكی دەركەوتووە خواردنی خۆراكە پڕ پرۆتینەكان لە بەیانیاندا سودێكی زۆر بە لەش دەبەخشێت.

توێژینەوەكە لە ئەمریكا ئەنجامدراوە باسی لەوە كردووە خواردنی پاقلەو هێلكە لە بەیانیاندا، وادەكات مرۆڤ بە درێژای ڕۆژ هەست بە تێری بكات و بڕێكی كەمی خواردن بخوات.

توێژینەوەكە ئاماژەی بەوەش داوە كە پاقلە سودێكی زۆری بۆ مێشك دەبێت و هەروەها چەوری و شەكری خوێن دادەبەزێنێت، ئەمەش دەبێتە هۆی پاراستنی لەش لە چەندین نەخۆشی جیاواز.




PM:02:40:23/05/2016