هەریەکە لە
رۆژنامەکانی سپۆرت و مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویان کردەوە دانی ئەلڤێزی
بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنە لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینەدا بەپێی گرێبەستێک دەچێتە
خولی یانەکانی ئیتاڵیا و یانەی یۆڤانتۆس.
رۆژنامەی سپۆرت
بڵاوی کردۆتەوە لە کاتی ئاهەنگی بردنەوەی دوو نازناوی جامی شاو خولی ئیسپانی دانی
ئەلڤێز بە یاریزانەکانی بەرشەلۆنەی وتووە لەم هاوینەدا ڕیزەکانی یانەی بەرشەلۆنە
جێدەهێڵم و دەچمە وڵاتی ئیتاڵیاو یانەی یۆڤانتۆس.
هەروەها
گرێبەستەکەش بۆ ماوەی سێ ساڵەو دوای یاریەکانی پاڵەوانێتی کۆپا ئەمریکا بڕیارە
بەفەرمی ڕابگەیەنرێت.
spee