ڤیدیۆ...ریهانا ئەمەشی كرد

ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی ریهان، بەشداری كارێكی درامی دەكات.

ریهانا بۆ یەكەمجار ئەزمونی نواندن لە درامادا تاقی دەكاتەوە و بەشداری بەشە نوێكەی BATES MOTEL دەكات، ستافی دراماكەش ئاشكرا دەكات كە گرێبەستیان لەگەڵ ئەو ئەستێرەیە واژۆ كردووە.

ئەو ئەستێرەیە لە دراماكەدا ڕۆڵی ماریۆن كراین دەبینێت كە هەمان ئەو ڕۆڵەیە كە جانێت لی لە فیلمی بەناوبانگی سایكۆ پێی دەركەوت كە یەكێكە لە فیلمەكانی ئەلڤرد هیچكۆك.

بەرهەمهێنی درامی بەیتس مۆتێل ئاماژە بەوە دەكات كە ریهانا یەكێكە لە هەوادارانی دراماكە، بۆیە حەزیان كردووە بەشداری پێبكەن.

BATES MOTEL یەكێكە لەدراما پڕ بینەرەكان لەسەر ئاستی جیهان كە چوار بەشی لێ پێشكەشكراوە و پێشبینیش دەكرێت ئەمە بەشی پێنجەم و كۆتای دراماكە بێت.








PM:02:12:30/07/2016