ڤیدیۆ...ئەستێرەكەی عێراق چی كردووە؟

هونەرمەندی ناسراوی عێراقی كلیپێكی نوێ بڵاودەكاتەوە.

هومام لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە كلیپی گۆرانی (لیتهم) بڵاودەكاتەوە كە بەرهەمێكی نوێیەوە لە تێكستی حامد غەرباوی و ئاوازی عەمار عانییە، كلیپی گۆرانییەكەش لە دەرهێنانی ئیهاب ڕاشد.

ئەو بەرهەمە نوێیەی هەمام سەركەوتنێكی باشی بەدەستهێناوە، ئەمەش بە دووەم كلیپی ئەو هونەرمەندە دادەنرێت، دوای ئەوەی لە مانگی ڕابردوودا كلیپی گۆرانییەكی بڵاوكردەوە كە بەشێوەزاری لوبنانی تۆماری كردبوو.

ماوەیەك پێش ئێستا ئەو هونەرمەندە بەشداری چەند فیستیڤاڵ و ئاهەنگێكی كرد لە جەزائیر كە جەماوەرێكی زۆر ئامادەی بوون، جەماری جەزائیریش نازناوی ڕۆحی عێراقیان پێ بەخشی.





PM:02:31:24/08/2016