شاره‌زایه‌کی بواری نه‌وت: نه‌وتی که‌رکوک ته‌نها دوکه‌ڵه‌که‌ی بۆ خه‌ڵکه‌که‌یه‌تی
تاریق کاکه‌ڕه‌ش، مامۆستای زانکۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و شاره‌زای نه‌وت، باس له مێژووی ده‌رهێنانی نه‌وتی که‌رکوک و هه‌روه‌ها سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات و ده‌ڵێت "له‌و کاته‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌و کێڵگه نه‌وتییانه‌دا گرتووه له که‌رکوک دیوارێکی پۆڵاینی له نێوان خۆی و خه‌ڵکدا دروست کردووه".
له چاوپێکه‌وتنێکی ڕاسته‌وخۆدا له‌گه‌ڵ سپی میدیا، تاریق کاکه ڕه‌ش، ئاماری ورد سه‌باره‌ت به کێڵگه نه‌وتییه‌کانی که‌رکوک و توانای هه‌نارده‌کردنیان ڕێژه‌ی نه‌وت تێیاندا و کاریگه‌ریی و دابه‌شبوونه‌که‌یان به‌سه‌ر لایه‌نه کوردییه‌کان و کۆمپانیای نه‌وتی باکوردا ده‌کات پێشی وایه که نه‌وتی که‌رکوک له ئێستادا هه‌ر دووکه‌ڵه‌که‌ی بۆ خه‌ڵکی که‌رکوکه.
سه‌باره‌ت به‌و نامه‌یه‌ش که هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئاڕاسته‌ی عه‌بادی کردووه، به ناوی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتییه‌وه، جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که حکومه‌تی عێراق هیچ کاریگه‌ر نه‌بووه به‌و نامه‌یه و هیچ کارێکی پێ نه‌کردووه چونکه له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمدا مامه‌ڵه ده‌کات نه‌ک له‌گه‌ڵ حزبدا.
هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که له‌دوای ئه‌وه‌ی پارتی و حکومه‌تی هه‌رێم کۆنترۆڵی به‌شێک له نه‌وتی که‌رکوکیان کردووه هیچ ئامارێک له‌به‌رده‌ستدا نییه، که ڕێژه‌ی ده‌رهێنان و هه‌نارده‌کردنی نه‌وت چۆن بووه.
ئه‌مه‌ش ته‌واوی دیمانه‌که‌یه که به‌وردی ئاماره‌کان له‌باره‌ی نه‌وتی ئه‌و شاره‌وه ده‌خاته ڕوو.
PM:05:58:20/09/2016