وێنە.. سودەكانی مەعجونی ددان بێجگە لەخاوێنكردنەوەی ددانەكان

مەعجونی ددان بەرهەمێكی سەیرە، دەتوانێت هەموو شەوێك دەم و ددانەكان خاوێن بكاتەوە‌و دەشتوانێت ئاڵتونەكانیش زیاتر بدرەوشێنێتەوە.

سودەكانی مەعجونی ددان ببینە:

1. مەجعونی ددان دەتوانێت كلسی سەر ئاڵتون‌و زیو لاببات‌و زیاتر بیدڕەوشێنێتەوە.
2. لەپێكهاتەی مەعجونی ددان مادەیەكی تێدایە كە گڵۆپی ئۆتۆمبیل بە باشی پاك دەكاتەوە.
3. دوگمەكانی پیانۆ وەك كیبۆرد زوو پیس دەبێت. كەمێك مەعجونی ددان‌و پەڕۆیەكی نمدار كاریگەریی سەرسوڕهێنەر بەجێدەهێڵێت.
4. پێڵاوو كالە سپییەكانتان بە ئاسانی بە مەعجونی ددان خاوێن بكەنەوە.
5. ئەگەر مەعجونی ددان بەچاویلكەی مەلەكردنەكەتدا بساویت‌و دواتر بیشۆیت، هەڵم نایگرێت.
6. مەعجونی ددان دەتوانێت هەندێ لك‌و پیسی سەر دار پاك بكاتەوە‌و كاریگەری لەمادەی كیمیاییەكانی دیكە باشترە.
7. هەندێ چەوری‌و پیسی سەر جلوبەرگ تەنیا بە مەعجونی ددان پاك دەبێتەوە.
8. شاشەی مۆبایلە سمارتەكان زۆرجار دەڕوشێت، كەمێك مەعجونی ددان بخەسەر شاشەكە‌و بە پەڕۆیەك خاوێنی بكەوە شاشەكەت خاوێن دەكاتەوە.
9. دەتوانیت بە معجونی ددان نینۆكەكانت بە باشترین شێوە خاوێن‌و درەوشاوە بكەیت.
10. ئەگەر دەستەكانت بۆنی پیاز‌و سیری گرت، بە تۆزقاڵێك مەعجونی ددان چارەسەر دەبێت.



PM:05:23:24/09/2016