ركابه‌رییه‌كانی گه‌ڕی شه‌شه‌می قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كۆتاییان پێهات و له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی گروپی یه‌كه‌مدا ، یانه‌ی نه‌ورۆزی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی له یاریگای زانكۆی شاری سلێمانی پێشوازی له یانه‌ی هه‌ولێر كرد ،
له سه‌ره‌تاوه یارییه‌كه به‌هێزیه‌كی زۆری به‌خۆوه بینی ، به تایبه‌تی له‌لایه‌ن یاریزانانی یانه‌ی نه‌ورۆزی خاوه‌ن یاریگاوه كه به پاڵپشتی هانده‌رانیان چه‌ندین هێرشی یه‌ك له دوا یه‌كیان خسته سه‌ر گۆڵی یانه‌ی میوان ، كه له ده‌قیقه‌كانی 25 و 29 دا نزیك بوون له رێگه‌ی شكار موحسین و هاوكار له‌تیفه‌وه گۆڵی پێشكه‌وتنی خۆیان تۆمار بكه‌ن ، به‌ڵام ئه‌و دوو هه‌له‌ی یانه‌ی نه‌ورۆز بێ ئه‌نجام بوو ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یاریزانانی یانه‌ی میوان به پلانی به‌رگری یاریان ده‌كرد و پشتیان به هێرشی هه‌ڵگه‌ڕاوه ده‌به‌ست ، به‌ڵام یاریزانانی هه‌ولێر نه‌یانتوانی هیچ ترسێك بۆ له‌سه‌ر گۆڵی یانه‌ی به‌رامبه‌ر دروست بكه‌ن و سه‌ره‌نجامیش گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه به بێ گۆڵ كۆتاییهات.
له سه‌ره‌تای گێمی دووه‌مدا راهێنه‌ری هه‌ردوولا ریزه‌كانیان رێكخسته‌وه و یاریه‌كه‌ش به به‌راورد له‌گه‌ڵ گێمی یه‌كه‌م ، له سه‌ره‌تای ئه‌و گێمه‌وه به‌هێزیه‌كی زیاتری به‌خۆوه بینی ، به تایبه‌تی له‌لایه‌ن یاریزانانی نه‌ورۆزه‌وه كه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كۆنترۆڵی نێو یاریگایان كردبوو ، كه له ده‌قیقه‌ی 58 دا هه‌لێكی زێڕین بۆ شكار موحسین دروست بوو ، به‌ڵام ناوبراو به شووتێكی به‌هێز تۆپه‌كه‌ی ئاراسته‌ی ده‌ره‌وه‌ی یاریگا كرد و نه‌یتوانی یانه‌كه‌ی بكاته خاوه‌نی گۆڵی پێشكه‌وتن ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ده‌قیقه‌ی 62 دا هه‌لێكی زۆر ئاسان بۆ یانه‌ی نه‌ورۆز دروست بوو ، به‌ڵام موراد ره‌حیم سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له هه‌ژاندنی تۆری گۆڵی دیدار حامیدی گۆڵپارێزی هه‌ولێر ، هه‌رچه‌نده پێش كۆتایی هاتنی یاریه‌كه‌ش به چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك راهێنه‌ری هه‌ردوو یانه له پێناو یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاریه‌كه به سوودی خۆیان چه‌ند گۆڕانكاریه‌كیان له تیپه‌كه‌یاندا ئه‌نجام دا و زیاتر له جارێكیش هێرشی ترسناكیان خسته سه‌ر گۆڵی یه‌كتر ، به‌ڵام هیچ لایه‌ك له تۆماركردنی گۆڵی یه‌كه‌م و بردنه‌وه‌ی خۆیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و سه‌ره‌نجامیش یاریه‌كه به بێ گۆڵ بۆ هه‌ردوولا ته‌واو بوو.
به‌و یه‌كسانبوونه‌ش یانه‌ی نه‌ورۆز كۆی خاڵه‌كانی له شه‌ش یاری خوله‌كه‌دا كرده 13 خاڵ و له پێشه‌نگی ریزبه‌ندی پێگه‌ی خۆی به‌هێزتر كرد ، له به‌رامبه‌ریشدا یانه‌ی هه‌ولێر كه یارییه‌كه‌ی كه‌متر له خوله‌كه‌دا ئه‌نجامداوه به كۆكردنه‌وه‌ی 7 خاڵ له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان مایه‌وه.
spee-kfa