هونەرمەندی ناسراوی کورد نەریمان بابان کلیپێکی نوێی بڵاوکردەوە.
کلیپە نوێیەکەی نەریمان بە ناوی "بێدەنگبە" بڵاوبووەوە و ناوبراو لەگەڵ بڵاوکردنەوەی کلیپەکەیدا دەڵێت "چاوی چاوەڕوانیتان ماچ دەکەم ئەمە بەرهەمە نوێیەکەمە".
ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە بڕیاربوو کۆتایی ساڵی ڕابردوو نەریمان ئەلبومێکی نوێ بڵاوبکاتەوە، بەڵام دواتر ئاشکرایکرد بەهۆی دۆخی ئێستای کوردستانەوە بڕیاری ڕاگرتنی ئەلبومەکەی داوە.
نەریمان بابان یهكێكه له هونهرمهنده ناسراوهكانی كوردستان و خەڵکی شارى سلێمانیە، ساڵی 1983 تیپی مۆسیقای بابانی دامەزراندووە، بۆماوەی 10 ساڵ لەو تیپەدا بەردەوام بووە، ماوەی 22 ساڵیشە لە وڵاتی ئەڵمانیا ژیان بەسەردەبات، خاوەن بەرهەمێکی زۆری هونەرییە کە زۆربەیان لە ئاوازو هۆنراوەی خۆیەتی.