بەم نیشانانە بزانە ڕێژەی خوێ لەجەستەدا زۆرە


خوێ سەرەڕای ئەوەی تامێکی خۆش بە خواردنەکانمان دەبەخشێت و سودی تەندروستیشی هەیە، بەڵام ئەگەربێتو ڕێژەیەکی زۆری لێبخوڕێت زیانی خراپ لەسەر جەستە بەجێ دەهێڵێت.
ئەم چەند نیشانە بەئاگات دێننەوە کە ڕێژەیەکی زۆر خوێ لەجەستەدا هەیە.
1-     هەمیشە تینوتە:  هەمومان دەزانین بەبێ ئاو ناتوانین بژین ، بەڵام ئەگەر بێتو دەمت هەمیشە وشک بو تینویت نەشکا ئەوە نیشانەی ئەوەیە ڕێژەیەکی زۆر خوێ لەجەستەدا هەیە.
2-    زۆر دەچی بۆ تەوالێت: ئەو کەسانەی کە ڕێژەی خوێ لە جەستەیاندا زۆرە زۆر دەچنە تەوالێتەوە میز زۆر دەکەن کاتێک میز دەکەن کالسێۆم لەدەست دەدەن.
3-    ئارەزوی خواردنی خواردنە ناتەندروستەکان دەکەیت:  ئەگەر هاتوو ڕێژەی خوێ لە جەستەدا زۆربوو ئەوا ئارەزوی خواردنە نا تەندروستەکان دەکەیت وەک لەفە، پیتزا ئەوخواردنەنەی کەچەور و سوێرن.
4-    ماسۆلکەکانت کرژ دەبن:  ئەگەر هاتوو هەمیشە توشی کرژ بونی ماسۆلکە بویت ئەوا نیشانەی ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر خوێ لەجەستەدا هەیە.
5-    بێتاقەتی و سەرئێشە: خواردنی ڕێژەیەکی زۆر خوێ دەبێتە هۆی سەرئێشەو بێتاقەتی.
6-    هەبونی ئازارێکی زۆری گورچیلەکان:  ئەوخۆراکانەی کەڕێژەیەکی زۆر خوێیان تێدایە دەبنە هۆی لەناو بردنی گورچیلە ، بەپێی لێکۆڵەرەوانی بواری تەندروستی ئەوانەی رێژەیەکی زۆر خوێ دەخۆن ڕێژەی  پرۆتین لەناو میزیاندا زۆر دەبێت ئەمەش هۆکارە بۆ لەناو بردنی گورچیلەکان.
7-    توشی پەستانی خوێن دەبن:  هەبونی ڕێژەیەکی زۆر خوێ لەجەستەدا هۆکارە بە توشبون بە پەستانی خوێن ئەمەش دەبێتە هۆی توشبون بەنەخۆشیەکانی دڵ وجەڵدە.
8-    لەشت لەهەندێک شوێنی نامۆدا هەڵدەئاوسێت:  یەکێکی کە لە نیشانەکانی هەبونی ڕێژەیەکی زۆر خوێ لەجەستەدا ئەوەیە کە ئەندامە جیاوازاکانی لەش هەڵدەئاوسێن.
سەرچاوە:Bright Side  
وە:هە-ف



PM:11:42:04/12/2017