بۆ نەهێشتنی قەلەقی ئەم کارانە ئەنجام بدە


قەلەقی شتێکە کە هەریەک لەئێمە ڕۆژانە توشی دەبین، هیچکەس ناتوانێ بەبێ قەلەقی ژیان بەسەر بەرێت هەندێ جار قەلەقی یارمەتیت دەدات بۆ ئەوەی هەنگاو بنێیت بەرەو ئەمانجەکانت  هەندێک جاریش نێگەتیڤە و کاریگەری خراپ لەسەر جەستە بەجێدەهێلێت.
 ئەم چەند ڕێگا یارمەتی نهێشتنی قەلەقی دەدەن:
1-    خواردنەوەی  پەرداخێک شەربەتی پڕتەقاڵ:  شەربەتی پرتەقڵ بەسودە بۆ هەموکەس هەروەها توانایەکی باشیشی هەیە لەنەهێشتنی دڵەڕاوکێ و قەلەقیدا لەبەرئەوەی هەر خۆراکێک ڤیتامین C لەپێکهاتەیدا هەبێت یارمەتی نەهێشتنی قەلەقی دەدات.
2-    هەواکردنە باڵۆنەوە: یەکێکی دیکە لەڕێگا کاریگەرەکانی نەهێشتنی قەلەقی هەواکردنە باڵۆنە لەبەرئەوەی کاتێک هەوا دەکرێتە باڵۆنەوە وات لێدەکات کە هەناسەی قوڵ هەڵبکێشی ئەمەش یارمەتی نەهێشتنی قەلەقی دەدات.
3-    کارەکەت بخەرە سبەینێ: ڕێگایەکی دیکە بۆ چارەسەرکردنی قەلەقی ئەوەیە کە هەرکارێکت هەبو وازی لێبهێنەو بیخە سبەینێوە چونکە لەوانیە بۆ سبەی بیرۆکەی باشت دەست بکەوێت لەچارەسەرکردنی هەرکێشەیەک کە هەتە.
4-    یارییەکی منداڵان بخە ناو گیرفانتەوە: ئەگەر دەتەوێت بەئاسانترین ڕێگا لەقەلەقی رزگارت بێت ئەوا یارییەکی منداڵان بخە ناو گیرفانت وابیربکەوە کە تۆمنداڵی ئەمەش یارمەتی نەهێشتنی قەلەقی دەدات.
5-    لەبەیانیاندا شۆفان بخۆ: شۆفان یەکێکە لەخواردنە زۆر گرنگەکان لەبەیانیاندا بەهۆی ئەوەی ڕێژەی کٶڵسترۆڵ دادەبەزێنێت،  سەرچاوەیەکی باشی وزەیە هەروەها چەندین کانزای بەسودی تێدایە کە یارمەتی دابەزاندنی پەستانی خوێن دەدەن و حاسانەوەت پێدەبەخشن.
سەرچاوە:  Life hackz
وە:هە-ف




PM:05:48:06/12/2017