بەم رێگایانە خۆت لەبرسێتی هەمیشەی رزگاربکە
برسێتی هەمیشەی یەکێکە لەوڕێگایانەی کە دەبێتە هۆی قەڵەوی و بێتاقەتی و کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر جەستە، ئەمەش ڕەنگە بەهۆی چەند هۆکارێکەوە بێت لەوانە کەم ئاوخواردنەوە ، نەبونی خواردنی پێویست.. .ئەگەر دەتەوێت ڕزگارت بێت لەبرسێتی هەمیشەی ئەم ڕێگایانە ئەنجام بدە.
1- خواردنەوەی چا یاخود ئاو: خواردنەوەی ئاو و چا یارمەتی پڕبونی گەدە دەدات و ڕێگری دەکات لە برسێتی.
2- شۆرینی ددانەکان: شۆرینی ددانەکان لەماوەیەکی کورتدا هەستی تێربونت لادروست دەکات.
3- دۆزینەوەی چالاکیەکی دڵخۆشکەر: وریابە ئەوکاتەی کەبرسیت دەبێت هەوڵبدە بیر لەشتێک بکەیتەوە کە هەستی برسێتیەکەت لەبیر بباتەوە بەمەش زاڵ دەبیت بەسەر ئەم کێشەیەدا.
4- بەجوانی پارو بجاوە: زۆرێک لە لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان سەلماندوە کە جوینی پارو بۆماوەی خولەکێک هەستی تێربونت لادروست دەکات و رێگری دەکات لە خێرا برسیبون.
5- خواردنی نانی بەیانی: خواردنی نانی بەیانی زۆر بەسودە بۆ ئەوکاسانەی کە خێرا برسیان دەبێت لەبەرئەوی لەبەیانیاندا جەستە کالۆریەکی زۆردەسوتێنێت.
6- خواردنی پڕۆتینی پێویست: پرۆتین ڕۆڵێکی زۆر گرنگ دەبینێت لە جەستەدا هەربۆیە کەمی پرۆتین دەبێتە هۆی خێرا برسیبون.
7- ئەوخواردنانە بخۆ کەڕێژەیەکی باش ڕیشاڵیان تێدایە: بەپێی لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان ئاشکرا کردوە کە خواردنی ئەوخۆراکانەی کە ڕیشاڵیان تێدایە هەستی تێربونت لادروست دەکات بەبەراورد بەوخواردنانەی کەڕێژەی ڕیشاڵی کەمە.
سەرچاوە: Wiki How
وە:هە-ف
PM:01:50:04/01/2018