زیدان جارێکی تر هاندەرانی یانەکەی دڵنیا کردەوە



زیدانی راهێنەری یانەی ریال مەدرید جارێکی تر هاندەرانی یانەکەی دڵنیاکردەوە کە هیچ گرێبەستێکی تر واژۆ ناکەن.

لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری لاکۆرنیا زیدان بە رۆژنامەنوسانی وت، لە بازاری گواستنەوەی یاریزانان لە ئێستا هیچ یاریزانێک نابەینە ریزەکانمانەوەو ئیدارەی یانەی ریاڵ  مەدریدیش هەمان بۆچوونی منیان هەیە.

زیدان راشیگەیاند بە هیچ شێوەیەک دەستکاری پێکهاتەکەم ناکەم و هەر بەمشێوەیە بەردەوام دەبم.



PM:10:46:20/01/2018