ئاسایشی سلێمانی: تۆمەتبارانی كوژراوەكەی ناحیەی شۆڕش ده‌ستگیركران

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی تۆمه‌تبارانی كوشتنی هاووڵاتییه‌كه‌ی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵیان ده‌ستگیر كرد كه‌ به‌ ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب بوو.

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا رایگه‌یاندووه‌" سەرلە بەیانی (٥_٢_٢٠٢١) ڕۆژی هەینی كەسێك بەناوی (ع ، ھ ، ن ) بەڕەگەز (عەرەب) تەمەن (٢٤) ساڵ دانیشتوی سلێمانی بەكوژراوی لە ناحیەی شۆڕشی سەر بەقەزای چەمچەماڵ لەناو ئۆتۆمبێلەكەیدا جێدەهێڵدرێت". 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی باسی له‌وه‌ش كردوه‌، دەستبەجێ هێزەكانیان كەوتنە كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون سەبارەت بەو كەسانەی تاوانەكەیان ئەنجامداوە، سەرەنجام لە( ٦_٢_٢٠٢١) دوو كەس بەناوەكانی (ب ، س، س) و (ص ، ق ، ك )و كەسێكی دیكە لە(٧_٢_٢٠٢١)بەناوی (س ، ك ، گ) دەستگیركران.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، كە ئەو كەسانە هەستاون بەكوشتنی (ع ، ھ ، ن ) لەسەر ڕێگای ناوشوان پاشان بردویانە بۆ نزیك مەیدانی ئاژەڵان لەناحیەی شۆڕش لەناو سەیارەكەی خۆیدا بەكوژراوی فڕێیان داوە، سەبارەت بە هۆكاری كوشتنەكەی، لەسەر كێشەی كۆمەڵایەتی بووە.

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، تۆمەتبارەكان دووكەسیان خەڵكی پارێزگای بابلن و یەكێكیشیان خەڵكی پارێزگای دیالەیە و بەڕەگەز عەرەبن و دانیشتوی قەزای چەمچەماڵن، بەبڕیاری دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەپێی ماددەی (٤۰٥) لەیاسایی سزادانی عێراقی ڕاگیراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە. 



PM:07:38:07/02/2021