کۆتایی ئەم شەپۆلی بارانبارینە راگەیەندرا

شەپۆلی باران بارین کە دوو رۆژە هەرێمی گرتۆتەوە سبەی هەینیش بەردەوام دەبێت و رۆژی شەممە کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە.

 

ماڵپەڕی ئەکوا ویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە سبەی هەینی تا دوا نیوەرۆ باران بارین بەردەوام دەبێت و رۆژی شەممە بارانبارینەکە خۆش دەکاتەوە.

 

ئەو ماڵپەڕە ئەوەش دەخاتەڕوو کە رۆژی شەممە بەتەواوی کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە و چەند رۆژێکی کەشوهەواو هەتاوی دەبێت تا ناوەڕاستی هەفتە کە شەپۆلێکی سەرلەنوێی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە. 

 

ئەمڕۆش کەشوهەوای هەرێم رایگەیاند کە سبەی هەینی لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.

 



PM:11:44:04/03/2021